بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی: ئەمساڵ لە گوندەکان 95 بیری دەستکرد وشکی کردوە

KNN : Kurdish News Network
01:32 - 28/04/2025
کوردستان
+
-

بەراورد بە ساڵی رابرد، ئەمساڵ رێژەی بارانبارین زۆر کەمبو، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی هۆشداریدەدات، ژمارەیەک زۆر لە بیرە دەستکردەکان و دووسەرچاوەی ئاوی گرنگیش ئاستیان دابەزیوە.

هەواڵ:KNN

 

شیروان جەمال، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، لەمساڵدا لەناوچە گوندنیشنەکان 95 بیر وشکییان کردوە، بەراورد بە ساڵی رابردو ژمارەکە بەرزبوەتەوە بەوپێیەی لە ساڵی 2024ـدا 65 بیری دەستکرد وشکتان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان ڕۆژانە سێ سانتیمەتر کەم دەکات، بەڵام دەتوانێت پێداویستی شاری سلێمانی و دەروبەری دوکان پڕ بکاتەوە، وتیشی: ناوچەکانى بازیان تا چەمچەماڵ بەشێوەیەکى بەرچاو ڕوبەروى کەمئاوى دەبنەوە.

وتیشى: ناوچەى شارەزور ئەمساڵ ڕوبەڕوی کەم ئاوی دەبێتەوە بەو پێیەی ئاستی ئاوى سەرچاوی ئاوی بێستانسور بۆ15 هەزار مەترسێجاکەمی کردوە  .

111 جار خوێندراوەتەوە