مارسیل خلیفە
ساڵی 1996لە دوایی 31ئاب ،پارتی هاتەوە هەولێر ،حکومەتی شەرعی هی یەکێتی
بوو ،پارتی لەهەولێر پەرلەمانی کۆکردەوە و بەدەنگدان حکومەتێکی بۆخۆی دروستکرد ،بۆتەواوکردنی
نیسابی قانونیش ژمارەیەک پەرلەمانتاری یەکێتی وەک بارمتە بردە پەرلەمانەوە و رۆژ
نوری شاویس بوو بەسەرۆکی حکومەت ،حکومەتەکەی پارتی بەپشتیوانی حزبی شیوعی و یەکگرتووی
ئیسلامی ،ژمارەیەک لەکەمینەکان بوو بەحکومەتی شەرعی بنکە فراوان!!! ئەمە لەدوایی
31ئاب!!!.
شەری ناوخۆ درێژەی هەبوو تا نزیک بەروداوەکانی روخانی رژێمی سەدام ،حکومەتی
هاوبەشی یەکێتی وپارتی لەسەربنەمایی پەنجا بەپەنجا دروستکرایەوە ،نێچیرڤان بارزانی
بوو بەسەرۆکی کابینەی هاوبەش بۆ دووساڵ ،لەکۆتایی دووساڵەکە کەسەرەی یەکێتی هاتەوە
رەوانشاد مامجلال بریاریدا دووساڵی تر لەبەشی یەکێتی بداتەوە بەنێچیرڤان بارزانی
،لەو هەموو ساڵانەی حکومەتی هاوبەشی پەنجا بەپەنجا تەنها دووساڵ سەرۆکایەتی حکومەت
لای یەکێتی بوو .
گۆڕان ،دروست بوو ، بەبێ پارتی لایەنەکانی تر زۆرینەی پەرلەمانیان هەبوو ،بەرەی
ئۆپۆزسیون هاوبەش لەنێوان گۆڕان ،یەکگرتوو ،کۆمەڵ دروست بوو ، لەمەسەلەی یاسایی سەرۆکایەتی
تالێواری بریار و گۆرینی یاساکە یەکێتیش لەدڵەوە لەگەڵ بوو ،کەگەیشتە دوارۆژی بریار
یەکگرتوو خۆیانکرد بەدووپارچەوە وابزانم شەشی دژ و شەشیش دەگەڵ ،یەکێتی بەتەواوی
چونە پشت هاندانی گۆڕان و پشتیوانیکردنی تا ئەو رادەیەیی بەسەرۆکی پەرلەمان دیوسف
محمەدیان وتبوو ،ئەگەر کۆبونەوەی گۆرینی یاسایی سەرۆکایەتی ئەنجام نەدەیت ،کۆنگرەی
رۆژنامەوانی ئەبەستین و ....تد. سەرەنجام رێگریان لە گۆرینی یاساکەکرد ،پارتی رێگری
لەسەرۆکی پەرلەمانکرد و وەزیرەکانی گۆڕانیشی لەکابینەکەی دەرکرد ،بەماوەیەکی زۆرکەم
پارتی بەپشتیوانی تەواوی یەکێتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی گۆڕی و یەکێتیش لەحکومەت مایەوەو
بۆشایی سەرۆکایەتی پەرلەمانیشی بۆ پارتی پرکردەوە.
ریفراندۆمکرا ،سەرکردایەتی ریفراندۆم یەکێتی وپارتی و شوعی و یەکگرتوو ، هەندێکی
تر بوو ، خۆیان بەبەیانی رەسمی شکستیان راگەیاند ،شەنگال ،کەرکوک بەشێکی زۆری خاکی
هەرێم لەدەستدرا ، دۆخی ئابوری پاشەکشەیکرد تا رادەی ئەوەی بۆماوەی زیاتر لەدووساڵ
خەڵک نەک نیومووچە روبعی مووچەی وەرئەگرت ،گۆڕان لەو بریارەدانەبوو ،حکومەتی هاوبەشی
یەکێتی و پارتی بوو ،دووساڵ زیاتر روبعە مووچەبوو ،نرخی نەوت لەسەرووی پەنجا دۆلاربوو
،حکومەتی عێراقیش شایستە دارایی هەرێمی بەبێ کێشە ئەنارد .
دوایی هەموو ئەوانە دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ،پارتی لە 38کورسی
بووبە42 کورسی ، یەکێتی لە 18 کورسی بووبە 21 کورسی ،ئێستا هەر پارتی بەتەنها خۆی
و هاوپەیمانەکانی زۆرینەن ،کاتێک ئەنجامەکان راگەێندران تەنها دەنگی یەکێتی پێویست
بوو لەکۆمسیون بۆ رەتکردنەوەی هەڵبژاردن ئامادەنەبوون و دەنگی نوێنەرەکەیان بخەنەپاڵ
گۆڕان وکۆمەڵ و یەکگرتوو تا ئەم حکومەتە پێک هات .
لەراستیدا ،دەنگی بەرز و هەراوهۆسەی راگەیاندن و پیشخواردنەوەی روکەشانە
ناتوانێ ئەو حەقیقەتە بگۆرێ کەهەموو هێزەسیاسیەکان ،وە هەموو تاکێکی دەنگدەر بەپێوانەی
قەبارەی سیاسی خۆی بەرپرسیارێتی بەردەکەوێ لەوەی ئێستا هەیە و لەوەشی کەرووئەدات.
770 جار خوێندراوەتەوە