١-پێش ریفراندۆم گەلە کۆمەکیەکی
ترسناک لەسەر ھەرێم ھەبوو ، لە ژێریشەوە ئاگرەکەیان کڵپە پێ سەند، تا کەوتنە
ھەڵەوە.
٢- دوای ریفراندۆم بە ناوی دابەش
کردنەوەی ھێزەکان ٪٥٠ ی کوردستانیان پێ لە دەست داین ، ھەر ھەموویان شەریک بوون،
بەڵام نەیانتوانی کیانی ھەرێمی کوردستان بفەوتێنن.
٣- زۆر ھەوڵ درا دوو ئیدارەیی دروست
بکەن و لەسەرخۆ و بە ھێمنێ کیانی ھەرێم لە بێخەوە ھەڵکەنن، لەمەشدا دراوسێکانی
ھەرێم و عێراقیش سەرکەوتو نەبون.
٤-ئەمریکا و ئێران و ھەموو ئەوانەی
پێویستیان بەم بار و دۆخەی عێراق ھەیە رێکەوتن لەسەر کازمی، لە دوای چەندەھا
سیناریۆ ی جۆراو جۆری ژێر بە ژێر.
٥- ئێستا دراوسێکانمان لە رێگەی پێگەی
خۆیانەوە لە عێراق و لە رێگەی دۆستە دێرێنەکانی کورد کە شیعەو سوننەن !! دەستیان
داوەتە بینە قاقای حکومەتی ھەرێم و فیدرالیەتەکەی، دەیانەوێت لە رێگەی ئەم قەیران
و ھەل و مەرجەوە ، شتێک نەمێنێت ناوی حکومەتی ھەرێم بێت ، کێ یاریدەدەری ئەم
ھاوکێشەیە دەبێت لە کوردستان ، دەبێت بە دوایدا بگەرێن.
٦- ئایا لە کۆبونەوەی داھاتوی ئەمریکا
و عێراق لەسەر چی رێدەکەون ، ئایا ئەم کۆبونەوە نزیکە دێژەی رێکەوتنی ئەمریکا
-ئێرانە ، لەسەر عێراق و لەسەر کوردیش رێدەکەون؟! ئێران لەم ھاوکێشەیە بەدەر
ناکرێت و شەریکە بە ھەمان ئاواز ئەوانی تریش کە دژی کوردن، ترسە گەورەکە لێرەوە
دەست پێ دەکات، چەند ساڵێکە ژێر بە ژێر سایکس بیکۆی تازە دارێژراوەتەوە خەریکە خەت
و خاڵەکەی دەردەکەوێت.
٧-پرسیارە جەوھەرییەکە کورد لە کوێی
نەخشە تازەکەی ناوچەکەدایە، لە کاتێکدا ھەموویان لەگەل ئەمریکا و عێراق شەریکن لەم
پرۆسەیەدا.
٨-گەر رووی دا کێ خەتا بارە، ئێمە یان
ھەموویان؟
٩-ئەی وەکو کورد چی بکەین؟!
١٠-ئێران و
ھاوئاوازەکانی گەر کێشەی مەزھەبیشیان ھەبێت، شۆڤێنییەتی نەتەوەییەکەیان وادەکات
لەسەر پرسی کورد رێکەون.
١١-لێبرالیزمی نوێ
دەلێ چی، یەک بەرمیل نەوت بەرامبەر بەمافی مرۆڤ و دادی کۆمەلایەتی و دیموکراتیەت.
737 جار خوێندراوەتەوە