دوای
ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی، بەهەردوو
دیوی ڕەتکردنەوە و وەڵام دانەوەی و پشتگیریکردنی.
ڕاپۆرتەکە
هەموو ئەو بوارە هەستیارانە ناوخۆیانەی گرتبۆوە کە خەڵکی بە گشتی داد و بێدادیانە
بە دەست ئەم سیاسەتەی هەردوو دەسەڵات دارانی هەرێم، «نەک حکومداری» یان «نەک بە
ناو حکومەتی هەرێم»!! ڕاپۆرتەکە لە بوارێکدا کورتی هێناوە کە ئەویش پەیوەندیەکانی
دەرەوەی هەردوو حیزبی دەسەڵاتە، لەوانەیە بە پاساوی ئەوەی کە ئەم بوارە شیاو نیە لەم
ڕاپۆرتەدا جێی بکرێتەوە.
ئەوەی
من دەمەوێت ئاماژەی پێ بکەم و لە هەندێ کورتە نوسینی لەوەو پێشم ئاماژەیەکم پێ داوە،
ئێستا پێوستە هاوکێشەی پەیوەندی سیاسی هەردوکیان زۆر ڕونتر بخەمە بەر ڕووناکی کر هۆکارێکی
جەوهەریە بۆ ماڵ وێرانی هەرێمەکەمان!!
پەیوەندی
سیاسی پارتی و یەکێتی ئێستا لەم هاوکێشەیەدا خۆی دەبینێتەوە کە هەردوکیان کرێچی
تورکیا و ئێرانن بەڵام جۆرێک لە کرێچتی کەم وێنە.
جۆری
گرێبەستەکە:
١- بەرامبەر بەو کرێدانە تورکیا و ئێران هیچ
بڕە پارەکیان ناوێ.
٢- تورکیا و ئێران بۆیان هەیە چیان بوێت بیکەن
لەم هەرێمەدا.
٣- پێوستە لەسەر یەکێتی و پارتی کە سەرجەم
کۆڵەکەی ئەم ماڵەیە بیڕوخێنن.
268 جار خوێندراوەتەوە