کاریگەریە دەرونیەکان لە پێشکەوتنی کۆمەڵگادا

ئەگەر مرۆڤ بتوانێت دەرونی پاک بکاتەوە، ئەوا دەتوانێت بە عەقڵێکی کراوە بیر لە ئامانجی چاک و بە سود بۆ خۆی و دە وروبەری بکاتەوە، بە ڵام کەم کەس هەیە بیر لە دەوروبە ر بکاتەوە، هەرکەس دە بینیت هەوڵ بۆ خۆی دەدات ئەگەر مرۆڤی واش هەبێت بیر لە کۆمەڵگا بکاتەوە سەرکوت دەکرێت؛ بیر و بۆچونەکانیشی پیشێل دەکەن، لەبەرچاوی کۆمەڵگاش وێنای تێکدەدەن و سوکایەتی پێ دە کەن.

خەڵکی قسەیان زۆرە و کرداریان کەمە، حەز بە شکانی پەیکەری جوان دەکەن حەز بەوە ناکەن جوانتر و رازەوەتری بکەن، ئەگەر مرۆڤ بارودۆخی بۆ نەرەخسا بە تەواوی بەسەریدا زاڵ  دەبێت و نەخۆشیەکی تێدا دروست دەکات کە خۆی هەستی پێ ناکات، بەڵکو لە رەفتار و هەڵسوکەوت و قسەکردنیدا دەردەکەوێت وەک ئەوانەی بێهیوان،لە ژیان بێزارن، ئەوانەی بیروهۆشیان کورتە و رق و کینە دەرونیانی داپۆشیوەو...هتد

ئەو جۆرە مرۆڤانە حەز بە بینینی کەسی دڵسۆز و سەرکەوت و دیمەن و پەیکەری جوان ناکەن، کە سەرنج و دڵی خەڵک ڕاکیشێت، بەڵام خۆش بەخت دەبێت کە پەیکەرێک بەشکاوی ببینێت، ئەمانە گەڵای پایزیان لا جوانترە لە گوڵی بەهار، دژایەتی هەموو جۆرە سە رکەوتنێک جا ناوبانگ دە رکردنە یان روخساریەتی یان کردەوەی چاکە یا کەسێکی خۆشەویستە...هتد

لە زڕاندنی ناوی کەسەکە سەرەتا خۆی پێ رازی دەکات لە پاشدا بۆ دەوربەری کە مرۆڤێکی بێبایەخە.

لە راستیدا مرۆڤە مەزن و سەرکەوت و دڵسۆزەکان خۆیان ڕێگە بەو جۆرە هەڵوێستانە دەدەن دروست بێت، هەمیشە خەیاڵی لای بابەتە سەرەکیەکانی ژیانە بایەخ بە شتەلاوەکیەکان نادات، لەسەر شێوەی خۆی وێنەی خەڵکی دەبینێت بەوەی خەڵکی وەک ئەو بیر لەجەوهەری شتەکان دەکەنەوە و حەز بە جوانی دەکەن و بیرکردنەوەی مرۆڤ دۆستیان هەیە و چاکەی خەڵکییان دەوێت.

خاڵی لاوازی هەندێک کەسی سەرکەوت و دڵسۆز ئەوەیە بە شێوەیەکی راست و دروست لەخەڵکی وردنابنەوە توانای بیینی دیوی رەشی ناوەوەی خەڵکەکان تێناگەن، دەیانگەیەنێت بە کارەساتی دڵتەزێن، بەنمونە (سوکرات) بە بڕیارێکی دادگا بە خواردنی ژەهر کۆچی کرد.. ئەوەی ئەم مرۆڤە مەزنەی گەیاندە ئەم کۆتاییە پیاوێکی دەستڕۆشتوی ناوداری ئەسینا بوو، بە زانست و ناوبانگی و خۆشەویستی سوکرات لەناو خەڵکیدا زۆر نیگەران ئەبوو، بونی سوکرات ناو و ناوبانگی ئەو ئەسینیەی نەهێشتبوو لە کۆماڵگای ئە سینادا، سوکرات لە سروشتی ئەو رق و کینەیە تێنەگەیشتبوو کە ڕوبەڕوی بوەوە، بە هەموو توانایەکیەوە ڕوبەڕوی ئەو تاوانە بوەوە، لای وابو کە ململانێیەکی فکریە و ئەبێت لە سەری بڕوات و حەق پێویستە سەربکەوێت، بە بەرگریەکانی لە دادگا زیاتر سەرنجی خەڵکی بۆ خۆی رادەکێشا، سەرۆکی دادگا زیاتر رقی لێیدەبویەوە، چونکە سەرۆکی دادگا ئەوکەسەبو کە شکاتی لێ کردبوو.

بەڵام ( ناپلێون) توانایەکی گەورە و ترسناکی  هەبوو هەروەک سوکرات، بەڵام نە قسە لە ڕوو بوو نە بیروڕاکانی خۆی دە ردەخست، چون لە ناخی رەشی ناوەوەی مرۆڤەکان تێگەیشتبوو، ناپلیۆن لەسەر جێگاکەی خۆی مرد بێ ئەوەی توشی هیچ ئازارێک بێت، هەمیشە ئاگاداری خۆی دەکرد، لە دەوروبەر زۆر بە گومان بوو دەیزانی ئەوانەی رقیان لە مەزنی دەبێتەوە لەوانە بە سامترن کە خۆشیان دەوێت و بە نەرمی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

هیچ مرۆڤێک ناتوانێت هەست و ئارەزوەکانی رابهێنێت لەسەر خۆشویستنی بەهرەی یەکێکی تر لە یەک کاتدا نەبێت کە تۆیش وەک ئەو بەهرەمەند و بەرزبیت، بەڵام خۆشویستنی کەسانی سەرکەوتو خویەکی گرانەو پێویستی بە هێزێکی دەرونی گەورە هەیە و هەبونی بارودۆخێکی گونجاوی کۆمەڵایەتی تا بەیەکسانی دەرفەت بۆ هەموو بڕەخسێت و ڕێگە لە بەردەم هەریەک لە ئەندامانی کۆمەڵگا بکرێتەوە، کە دەیانەوێ کاربکەن و ماندوبن..

لەبەرئەوە هەرکاتێک کۆمەڵگا بەرەوپێشەوە بچێت و دەرفەتەکانی ژیان بەرفراوانتر بێت، ئەوا کۆسپی بەردەم کەسی دڵسۆز و سەرکەوتو کەمتر دەبێتەوەو کەمتر توند دەبن لەگەڵی، کۆمەڵی پێشکەوتو هەمیشە پێویستی بە ئەندامی دڵسۆز و سەرکەوتو و مەزن هەیە تاپشتیان پێببەستیت، هەروەها هەل بۆ ئەندامانی دیکەی کۆمەڵگا دەڕەخسێنێت تا ژیانی کارکردن و دەرونیان پڕ بکەنەوە بە پێویستیەکانیان.. خۆیانی پێوە‌خەریک بکەن، وایان لێبێت رازیبن بەو ژیانە و رقیان لە دەوروبەر نەبێتەوە.

254 جار خوێندراوەتەوە