• ئاشكرایه هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك له چین و توێژه جیاوازه‌كان پێكدێت، كه هه‌موانیان پێكه‌وه ده‌بنه موڵك و سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵگا و هه‌ریه‌كه‌شیان به توانا و قه‌واره‌ی خۆیان به‌شدارده‌بن له گه‌شه و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و وڵات‌دا،هه‌ربۆیه هیچ چین و توێژێك بێ گرنگی و بێكاریگه‌ر نامێنێته‌وه،به‌ڵام چینێك یان توێژێك زیاتر له‌وانی تر ڕۆڵ و كاریگه‌ری ده‌بێت كه ئه‌وه‌ش كارێكی ئاساییه، بۆ نمونه له چینه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرێكاران و جوتیاران و دواتریش توێژه‌كانی پزیشكان و ئه‌ندازیاران و پارێزه‌ران و تهكنیككاران و كاسبكاران و خوێندكاران و ژنان و ...هتد.كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش دابه‌شبونه‌ته سه‌ر دوو كه‌رتی گه‌وره و فراوانی تر له كه‌رتی گشتی((حكومی)) و كه‌رتی تایبه‌ت.كه ئه‌م دوو كهرتهش پێكه‌وه ته‌واوكاری یه‌كترن و پێكه‌وه ده‌توانن ئیداره‌ی پڕۆسه فراوان و گشتگیره‌كه‌ی پێشكه‌وتن و گه‌شه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و وڵات بده‌ن. به‌تایبه‌تیش له‌و سیسته‌مه حوكمڕانیانهدا كه پیاده‌ی سیسته‌مێكی دیموكراسی و بازاڕ و ئابوری و بازرگانی ده‌كه‌ن.
• ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی دونیادا ئه‌وه‌یه، كه هیچ حوكمه‌تێك ناتوانێت به‌ته‌نها پێڕابگات به سه‌رپه‌رشتیاری و دانانی پلان و جێبه‌جێكردنی هه‌موو كه‌رت و بواره‌كانی ژیان به‌ڵكو ئه‌ركی حكومه‌ته‌كان بریتیه له دانانی پلان و ده‌ركردنی یاسا و دابینكردنی بودجه و دواتریش چاودێریكردنه ، هه‌ربۆیه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و پراكتیكی وسه‌ركه‌وتوو بێننه دی.نه كه‌رتی گشتی/ حكومی به‌ته‌نها ده‌توانێت هه‌موو كاره‌كان بكات نه كه‌رتی تایبه‌تیش ده‌توانێت ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه و ئۆرگانه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگادا.چونكه هه‌ریه‌كه‌یان كاتێك ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بوو شێوه‌یه‌ك له تاكڕه‌وی و خۆسه‌پێنی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كانی خۆی دێنێته كایه‌وه و ئه‌وكاتیش پێده‌چێت ته‌نها چینێك یان توێژێك یان زیاتر یان ده‌سته‌بژێرێك یان ته‌نها سه‌رمایه‌داران كه كه‌مترین ڕێژه‌ن به به‌راوورد به زۆرینه‌ی خه‌ڵكی گشتی سوودمه‌ندببن له‌داهات و سه‌روه‌ت و سامانی وڵات.
• بۆیه له ئه‌نجامی بینین و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شێوازه‌كه‌دا ((سیسته‌می تاكڕه‌وی و سیسته‌می ئازادیه‌كانیش)) به تاقیكردنه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه هیچ كامیان بێئهویتر سه‌ركه‌وتنی گه‌وره وه‌ده‌ست ناهێنێت. بۆیه له كوردستانیشدا وه‌ك هه‌رێمێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن داهاتێكی زۆر و زه‌وه‌ند و توانا له‌بن نه‌هاتوه‌كانی مادی و سروشتی و مرۆیی،ده‌كرێت ئه‌م دوو كه‌رته پێكه‌وه كاربكه‌ن و ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بن نه‌ك دژ و ناحه‌زی یه‌كتر.
خۆشبه‌ختانه‌ش له‌دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم و پیاده‌كردنی سیسته‌می بازاڕ‌و ئابوری ئازاده‌وه توانراوه گه‌لێك ده‌سكه‌وتی ئابوری گه‌وره له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیاتنانه‌وه‌ی ژێر خانی ئابوری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌ران و به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی تاك و كۆمه‌ڵگا به‌رزبكرێته‌وه و گه‌لێك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی و ئه‌ندازیاری له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی پیشه‌سازی و بازرگانی و گه‌شتوگوزار و وه‌به‌رهێنان و ڕێگاوبان و نیشته‌جێبون و كاره‌با و ئاو و نه‌وت و گازی سروشتی و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و ..هتد. وه‌دیبهێنرێن كه پێكه‌وه هه‌موانیان سیمای وڵات و كوردستانیان جوانتر و ڕاوهزاتر كردوه ، گه‌رچی بێ كه‌موكوڕی و بێ گه‌نده‌ڵی و بێ هه‌ده‌ردان نه‌بوون و ده‌كرا گه‌ر ئیداره‌یه‌كی به‌هێز و كه‌سانێكی شیاوتر و ئه‌كادیمی و متمانه‌پێكراو و خاوه‌ن ده‌ستپاكی و ئه‌مانه‌ت كاریان بكردایه به‌دڵنیایی ده‌سكه‌وتی زیاتر وه‌دیده‌هات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كهموكوڕیانهشدا توانراوه سه‌رنجی گه‌لێك له‌كۆمپانیا گه‌وره‌كان و حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه و دونیاش راِبكێشرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ریه‌كه لهبوار و پسپۆڕی خۆیدا ئه‌سپی خۆیان تاوداوه و جێگه په‌نجه‌ی خۆیان دیاریكردوه.
• بۆیه هه‌ركاتێك كه‌رتی حكومی و تایبه‌ت هه‌مئاهه‌نگ و ته‌واوكه‌ری یهكتربوبێتن ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتن و كار و پڕۆژه‌ی ناوازه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه. بۆیه ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه بۆ ئاینده‌ش له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت به‌دانانی یاسا و ڕێنمایی و مه‌رجی دیاریكراو كه كارئاسانی زیاتر بكات بۆ هاوكاریكردن و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و ڕێگه بگرێت له دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری بازاڕ و بازرگانی و پاوانخوازی ته‌نها بۆ كۆمه‌ڵ و گروپ و ده‌ستڕۆیشتوه‌كان و بێبه‌شكردنی زۆرینه‌ی كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانی تر. هه‌روه‌ها ئه‌ركی حكومه‌ته كه هه‌لی به‌شداربوونی یه‌كسان و وه‌كیه‌كی بداته هه‌موو كۆمپانیا و خاوه‌ن سه‌رمایه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانیش به‌بێ جیاوازی و لایه‌نگیری، به‌هه‌مانشێوه ئه‌ركی حكومه‌ته كه جه‌خت و پێداگیر بكاته‌وه له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و كوالێتی به‌رز بۆ هه‌موو كه‌رت و بواره‌كان له پێناو پاراستنی گیان و سه‌روه‌ت و سامانی وڵات‌دا.چونكه ئه‌و وڵاتانه‌ی ته‌نها له‌لایه‌ن كه‌رتی حكومی و سیاسه‌تێكی داخراو و مه‌ركه‌زیه‌وه ده‌برێن به‌ڕێوه به‌به‌راوورد به‌و وڵاتانه‌ی كه سیسته‌می ئازادی ئابوری و بازاڕیان گرتۆته به‌ر هه‌میشه دواكه‌وتووتر و هه‌ژارتر و وێرانتر هاتونه‌ته به‌رچاو.چونكه له‌كه‌رتی حكومیدا دیارده زیانبه‌خشه‌كانی ڕۆتین و دواكه‌وتن و گه‌نده‌ڵی و مه‌حسوبیه‌ت و لایهنگ یری به‌دیده‌كرێت و بونی یاسا و ڕێكاره یاسایی و داراییه‌كان و نه‌بوونی سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی دارایی و بانكیش هۆكاری ترن.
• گرنگی و ڕۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت هیچی كهكتر نیه له‌كه‌رتی گشتی ،چونكه ئه‌م كهرتهش تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆڕی و ڕۆڵ و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه ،له دۆزینه‌وه و دابینكردنی هه‌لی كار و نه‌هێشتنی هه‌ژاری و بێكاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان و نه‌خوێنده‌واری و پێشكه‌وتنی وڵات و كۆمه‌ڵگا و دروستكردنی تۆڕێكی به‌رفراوانی په‌یوه‌ندی ئابوری و ته‌نانه‌ت سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌منیشدا،به‌تایبه‌تیش له دونیای ئێستادا كه هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی گه‌لێك پێشكه‌وتوون ،ئه‌وا كۆمپانیا و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانن ببنه نێوه‌ندگیر و هۆكاری په‌یوه‌ندی دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ته‌كانیش و سنوره سیاسیه‌كان تێببهڕێنن و ته‌نانه‌ت ململانێ سیاسی و ئه‌منیه‌كانیش خاوبكه‌نه‌وه و ئاشتیش به‌رقه‌رار بكه‌ن و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی زیاتریش ببه‌خشنه كۆمه‌ڵگا و وڵاته‌كان.
ئاشكراشه كه‌رتی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرنگیه‌ی كه هه‌یه‌تی بێ كه‌موكوڕی نیه و هه‌ندێك جار چاوچنۆكی و ته‌ماعكاری و خۆدزینه‌وه له پابه‌ندیه یاسایی و داراییه‌كان و گران بوونی نرخه‌كان و بازاڕ و كاڵاكان و قۆستنه‌وه‌ی هه‌له‌كان و ته‌نها حسابكردن بۆ قازانجی تایبه‌تی و زۆر جارانیش پێههڵدهكێشن بۆ چه‌وساندنه‌وه و پێدانی كرێی كه‌م و كاری زۆر‌و نه‌بونی بیمه‌ی بێكاری و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كرێكاران و فهرمانبهراكانیشیان.
• به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌میشه دوانه‌ی كه‌رتی حكومی و تایبه‌ت دوو ڕووی دراوێك بونه و پێكه‌وه كار و ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌یان بۆ مرۆڤایه‌تی بنیاتناوه.هه‌ربۆیه هه‌ق وایه له‌هه‌رێمی كوردستاندا داموده‌زگا حكومیه‌كان هێنده‌ی به‌چاوی ترس و دوودڵی و تۆمه‌تباركردن و ناحه‌زی سه‌یری كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ن ، نیوهێنده به‌چاوی هاوكار و كارئاسانیكهر و یارمه‌تیده‌ر وێنایان بكێشن و ده‌ستی هاوكاری و ته‌باییان بۆ درێژبكه‌ن. به‌وهیوایه‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر و ئاوه‌دانتر چاره‌نوسی كۆمه‌ڵگای كوردهواری و ده‌سه‌ڵاتی كوردیش بێت له‌م هه‌رێمی كوردستانه ئازیز و خۆشه‌ویسته‌دا كه لانكه و ماڵ و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی ههموانمانه و ئه‌ركی ههموانیشمانه كه به‌هه‌موو تواناكانمانهوه بیپارێزین و هه‌وڵی گه‌شه‌كردن و ئاوادانكردنه‌وه‌ی بده‌ین ،ههریكهمان لهبوار و پسپۆڕی و شاره‌زایی خۆماندا بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتێكی ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌مان به‌جێبهێڵین و دروست بكه‌ین.
527 جار خوێندراوەتەوە