به‌ڕێزان، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به‌ڕێز خاتوو كوێستان وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له رێوڕه‌سمی به‌خشینی بڕوانامه به دوو ده‌رچووی زانكۆ به‌شداری كردبوو و رێزلێنانیان پێدابوون و ئه‌و دوو كه‌سه‌یان یه‌كێكیان حوكمی ئیعدامی هه‌یه له پای كوشتنی مامۆستایه‌كی ئایینی، و دیاره ئه‌و بابه‌ته هه‌ندێ ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی یاسایی و غه‌یره یاسایی به‌وه‌ی كه چۆن ده‌بێ رێگه بده‌ن كابرایه‌كی محكوم به ئیعدام خوێندن ته‌واو بكات ؟! .
پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق به‌یان بكه‌ین ده‌بێ هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی یاسایی هه‌یه كه له هه‌مان كاتدا شه‌رعیشه، بۆتانی ڕوون بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی له مه‌سه‌له‌كه حاڵی بن.
مرۆڤ به گشتی زۆربه‌ی ساته‌كانی ژیانی له كاتی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و هه‌تا له‌گه‌ڵ خۆیشیدا، ده‌خرێته ژێر میزانی شه‌ریعه و قانون. بۆ نمونه، تۆ سه‌یاره‌ت له گه‌راج هێنایه ده‌ره‌وه ده‌بێ وریای ئه‌وه بی كه ئه‌سبه‌قیه بده‌یه ئه‌و سه‌یاره‌ی له‌سه‌ر جاده ده‌ڕوا، چونكه تۆ له گه‌راجی و ئه‌و سه‌ر شه‌قامه، ده‌بێ حیزامت به‌ستا بێت، ده‌بێت مۆڵه‌تت هه‌بێت، ده‌بێ پێچه‌وانه‌ی رێچكه‌ی شه‌قام سه‌یاره لێنه‌خوڕی ده‌بێ وابه‌سته‌ی ترافیك لایت بیت ده‌بێ وابه‌سته‌ی ئه‌و خێراییانه بی كه له‌سه‌ر جاده‌كان هه‌یه ده‌بێ له شوێنی رێگه‌پێدراو بووه‌ستی...
كه چوویه ده‌وام، تۆ عه‌قدی وه‌زیفه‌ت هه‌یه، ده‌بێ پابه‌ندی ده‌وام بی، ده‌بێ خزمه‌ت بكه‌ی، نابێ ده‌سته‌ڵاتت خراپ به‌كار بێنی، نابێ زه‌ره‌ر به‌كه‌س بگه‌یه‌نی، نابێ جێی كارت چۆڵ بكه‌ی، نابێ كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له‌سه‌ر حیسابی یه‌كێكی تر بكه‌ی، نابێ ده‌وام پێشی ماوه‌ی ده‌وام جێ بێڵی ... نابێ كه‌رسته و كه‌ل و په‌لی كاركردنت به قه‌صد بشكێنی ... هتد
كه هاتیته ده‌ره‌وه، كێلۆیه‌ك ترێ ده‌كڕی، ئه‌وه عه‌قدی كڕین و فرۆشتنه، كه ته‌كسیت هه‌یه بۆ یه‌كێك وه‌ستای تا بیگه‌یه‌نییه شوێنێك ئه‌وه عه‌قدی گه‌یاندنه، كه جانتای لات به‌جێما ئه‌وه ده‌كه‌وێـته ژێر ئه‌حكامی ئه‌مانه‌ت، ئیتر به كورتی ... رۆژانه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆت بكه‌ی، ده‌یان عه‌قد و التزامی قانونی جێبه‌جێ ده‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆت بكه‌ی و ده‌یان مافت بۆ ئیقرار ده‌بێ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆت بكه‌ی ... مخاله‌فه‌ی هه‌مووشیان سزای یاسایی له‌سه‌ره ...
ئیتر لێره پرسیارێك دروست ده‌بێ ... ئایا مخاله‌فه‌كردنی یاسا و ڕێساكان سزای له‌سه‌ره ؟؟؟ به‌ڵێ ... بۆ هه‌موو كه‌سێك ؟؟؟ لێره‌دا ده‌بێ بوه‌ستین ... ئایا هه‌موو كه‌سێك رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رپێچی یاسای كرد یان وابه‌سته‌ی یاسا و رێساكان نه‌بوو، چ به هه‌ڵه و چ به ئه‌نقه‌صت ؟، وه‌ڵامی كورت ئه‌وه‌یه بڵێن نه‌خێر هه‌موو كه‌س رووبه‌رووی هه‌موو جۆرێك له سزا نابێته‌وه ... چۆن ؟؟؟.
له شه‌رع و له یاسادا تصرفاتی قانونی و التزامات و حقوق وابه‌سته‌ی شتێكه پێی ده‌ڵێن (الاهلیة ) .. له كوردی نازانم ده‌قاوده‌ق ئه‌هلیه ده‌بێته چی، به‌ڵام ره‌نگه ( شیاوی ) بگونجێت بۆی، ئه‌هلیه چییه ؟؟ ئه‌هلیه واته شياوی و لێهاتوویی ئه‌و كابرایه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه كردن تاكو بتوانێ ببێته وابه‌سته بۆ جێبه‌جێ كردن و شیاو بۆ وه‌رگرتنی مافه‌كان (هی صلاحیة الشخص لیكون قادرا علی الالتزام و الحقوق ) ...
چه‌ندین جۆری ئه‌هلیه‌مان هه‌یه ... ئه‌هلیه‌ی وجوب و ئه‌هلیه‌ی أداء ...
ئه‌هلیه‌ی وجوب ... واته بوونی كه‌سه‌كه له ژیاندا . جا له كۆرپه‌له بێت له سكی دایكی، یا شیره خۆره بێت یا منداڵی فه‌راقه بێت یا گه‌نج بێت یا پیر بێت مهم نییه، مهم ئه‌وه‌یه له ژیاندایه، نه‌خۆشه، صاغه، هۆشیاره ، له غه‌یبووبه‌یه ، شه‌له كوێره لاله ، مهم نییه ، مهم زیندووه ... واته ( هي صلاحية الشخص لاكتساب الحقوق وتحمل الواجبات التي يحددها القانون، وهي لازمة له طول حياته ولا يمكن حرمانه منها ) .. بۆ نمونه مافی میرات ، كابرا كۆپه‌له بێت منداڵ بێت گه‌وره بێت كامل العقل بێت كاڵفام بێت ته‌ندروست بێت نه‌خۆش بێت .... كه باوكی مرد ئه‌وه ده‌بێته واریس ...
ئه‌هلیه‌ی ئه‌داء ( اهلیة الادا‌ء ) ... واته توانا و لێهاتووی ئه‌و كه‌سه بۆ ئه‌نجامدانی (ئه‌نجامدان – ممارسة ) ی مافه‌كانی خۆی ( شخصی و مالی ) و جێگیربوونی هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی به پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی یاسا دایناوه .. واته ( صلاحية الشخص لممارسة حقوقه الشخصية والمالية ونفاذ تصرفاته، ويحدد القانون شروط اكتسابهأ و أسباب نقصانها أو انعدامها )
ئێمه لێره‌دا قسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌هلیه‌ی ئه‌دائه ...
قانونی عێراقی و له‌شه‌ریعه‌دا هه‌ر هه‌مان شته ... بۆ ئه‌هلیه‌ی ئه‌داء چه‌ندین رێكخستنی جیاجیای داناوه و به ڕه‌هایی وه‌ری نه‌گرتووه و مه‌به‌سته‌كه‌ش تیایدا، پاراستنی كه‌سه‌كه‌یه، پاراستنی خه‌ڵكه، پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌یه ، بۆیه تصنیفات و عه‌وارزی بۆ ئه‌هلیه داناوه (عارض واته ئه‌و هۆكاره ده‌بێته رێگر ) ... بۆیه ده‌بینین ئه‌هلیه‌ی ئه‌داء دابه‌ش ده‌بێ بۆ چه‌ندین جۆر :-
كامــل الاهلیه
ناقص الاهلیه
عدیـم الاهلیه
كامل الاهلیه ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌موو كار و كرده‌وه‌كانی به هه‌ند وه‌رده‌گیرێ و ده‌بێته هۆی دروست بوونی پابه‌ندیه‌تی له‌سه‌ری و ده‌بێـته هۆی دروست بوونی ماف بۆی له‌سه‌ر خه‌ڵكی.. واته ده‌كڕێ و ده‌فرۆشێت ، وه‌رده‌گرێ و ده‌دات ، قبوڵ ده‌كات و ره‌تی ده‌كاته‌وه ، معامه‌له ده‌كات ، هه‌دیه ده‌دات ، مخاله‌فه‌ی قانون ده‌كات ، ته‌زویر ده‌كا ، تاوان ده‌كا .... هه‌مووی له‌سه‌ری حیسابه .... واته التزاماتی له‌سه‌ره و حقوقیشی هه‌یه ...
به گشتی تصرفات سێ جۆری هه‌یه :-
تصرفات نافعة نفعا محضا ( وه‌ك ئه‌وه‌ی دیاری وه‌رگرێ )
تصرفات ضارة ضررا محضا ( وه‌ك به‌خشیش بداته خه‌ڵك )
تصرفات دائرة بین النفع و الضرر ( وه‌ك ئه‌وه‌ی تیجاره‌ت بكات )
ئه‌وه‌ی كامل الاهلیه بێت ده‌توانێ هه‌ر سێ تصرفات بكات و له‌سه‌ریشی حیسابه .
ناقص الاهلیه ، ده‌توانێ له سنوورێكی دیاریكراودا كار و كرده‌وه‌ی یاسایی ئه‌نجام بدات .... واته ده‌توانی تصرفی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌بكات ، هی دووه‌م ناتوانێ بكات ، هی سێیه‌میش ده‌بێ به مۆڵه‌ت بێت ده‌نا ئه‌ویش ناتوانێ بكات.
عدیم الاهلیه‌ش ئه‌و كه‌سه‌یه كه به حوكمی قانون نابێ و ناتوانێ هیچ كاروكرده‌وه‌یه‌كی یاسای ئه‌نجام بدات چونكه هه‌مووی باطله ... ( المفقود - المحكوم بعقوبات سالبة للحرية و الاعدام - العاهة المزدوجة )
ئینجا لێره دێینه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی خۆمان .... ئایا محكوم به ئیعدام ده‌توانێ ته‌صه‌روفاتی قانونی بكات ؟؟
یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق ، كه له هه‌رێمی كوردستانیش زۆربه‌یان به‌ركارن ... ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌نع كردووه له تصرفات به پاره‌كانیان :-
ئه‌وه‌ی دوو په‌ككه‌وته‌ی هه‌بێت له هه‌مان كاتدا، ( الصم و البكم و العمی ) ، كه‌ڕ و ڵال ، كوێر كه‌ڕ ، كوێر و ڵال ... واته دوو عاهه‌ی په‌كخستنی هه‌بێت كه مرۆڤ نه‌توانێ كار بكات، ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی موڵك و ماڵ و پاره‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه له چاوتێبڕینی ده‌وروبه‌ری و خه‌ڵكی ته‌ڵه‌باز. ( قانون ئه‌وانه‌ی به ناقص الاهلیه هه‌ژمار كردووه ).
مه‌حكوم به ئیعدام ... یاسای عێراقی مه‌حكومی به سزای له سێداره‌دانی مه‌نع كردووه له ئیداره‌دانی پاره و پول و سه‌روه‌ت و سامان ، جا حوكمه‌كه رووبه‌ڕوو بێـت یا غیابی ، له ساته‌وه‌ختی ده‌رچوونی حوكمه‌كه هه‌موو تصرفاته‌كه‌ی باطل ده‌بێت ته‌نهااااا ( وصیه‌ت و وقف نه‌بێت ) ... كه‌واته لێره‌دا ده‌بینین قانونی عێراقی محكومی به ئیعدامی نه‌كردۆته ( عدیم الاهلیة ) ده‌نا نه‌یده‌توانی وه‌صیه‌تیش بكات و وه‌قفیش بكات .
مفلس .. هه‌ر كه‌سێك هه‌ر بازرگانێك ئیشهاری ئیفلاسی خۆی بكات ، هه‌ر تصرفێك به ئه‌موالی خۆی دوای ئه‌و ئیشهاره به باطل هه‌ژمار ده‌كرێت .
محكوم به سجن ... سجنیش واته له پێنج ساڵ زیاتر ... به پێی یاسا به‌ركاره‌كان هه‌ر كه‌سێك له پێنج ساڵ زیاتر تا موئه‌به‌د و تا ( مجموعه‌ی ئه‌حكام ) كه ده‌كاته بیست و پێنج ساڵ، سزا بدرێت، مه‌نع ده‌كرێت له تصرفات به ماڵ و موڵكی خۆی و ده‌بێ محكمه ئاداری هه‌موو تصرفاته‌كه‌ی بێت ئه‌گه‌ر پێویست بوو تصرفات بكرێت له ماڵ و موڵكی سزادراو.
كه‌واته ئایا محكوم به ئیعدام ... ده‌توانێ بخوێنێ یان نا ؟؟
به پێی ئه‌وه‌ی له یاسا به‌ركاره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌وانه‌ی محكومن به سزای له سێداره‌دان ته‌نها له‌و بابه‌تانه مه‌نع ده‌كرێن كه له یاسای سزادانی عیراقی 111 بۆ ساڵی 1969 دا هاتووه له ماده‌دانی :-
مادة 96
الحكم بالسجن المؤبد او المؤقت يستتبعه بحكم القانون من يوم صدوره وحتى إخلاء سبيل المحكوم عليه من السجن حرمانه من الحقوق والمزايا التالية (عدلت المادة أعلاه بقرار مجلس قيادة الثورة رقم 997 المنشور في الوقائع العراقية عدد 2667 في 7/8/1978)
1- الوظائف والخدمات التي كان يتولاها.
2- أن يكون ناخباً او منتخباً في المجالس التمثيلية.
3- أن يكون عضوا في المجالس الادارية او البلدية او احدى الشركات او كان مديراً لها.
4- أن يكون وصياً او قيماً او وكيلاً.
5- أن يكون مالكاً او ناشراً او رئيساً لتحرير احدى الصحف.
مادة 97
الحكم بالسجن المؤبد او المؤقت يستتبعه بحكم القانون من يوم صدوره إلى تاريخ انتهاء تنفيذ العقوبة او انقضائها لأي سبب آخر حرمان المحكوم عليه من ادارة أمواله او التصرف فيها بغير الايصاء والوقف إلا بإذن من محكمة الأحوال الشخصية او محكمة المواد الشخصية، حسب الأحوال، التي يقع ضمن منطقتها محل اقامته.
وتعين المحكمة المذكورة بنا‌ء على طلبه او بنا‌ء على طلب الإدعاء العام او كل ذي مصلحة في ذلك، قيماً لإدارة أمواله ويجوز لها أن تلزم القيم الذي عينته بتقديم كفالة ولها أن تقدر له أجراً ويكون القيم تابعاً لها وتحت رقابتها في كل ما يتعلق بقوامته.
وترد للمحكوم عليه أمواله عند انتهاء مدة تنفيذ العقوبة او انقضائها لأي سبب آخر. ويقدم له القيم حساباً عن ادارته.
مادة 98
كل حكم صادر بعقوبة الإعدام يستتبعه بحكم القانون من يوم صدوره إلى وقت تنفيذ الحكم حرمان المحكوم عليه من الحقوق والمزايا المنصوص عليها في المادتين السابقتين بطلان كل عمل من أعمال التصرف او الإدارة، يصدر منه خلال الفترة المذكورة عدا الوصية والوقف، وتعين محكمة الأحوال الشخصية او محكمة المواد الشخصية – حسب الأحوال – بنا‌ء على طلب الإدعاء العام او كل ذي مصلحة، قيماً على المحكوم عليه.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ماده‌كانیش بكه‌ین كه باسی عقوباتی ته‌به‌عی ده‌كات ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه ( وه‌زیفه - انتخاب – ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی به‌له‌دیات و شه‌ریكات – ئه‌گه‌ر وه‌صی و قیم و وكیل بێت لا ده‌برێت – ئه‌گه‌ر له صه‌حافه كار بكات ) ...
بۆیه ئازیزان ..
ئێمه له قانون بنه‌مایه‌كمان هه‌یه كه له شه‌ریعه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه ، لا جریمة و لا عقوبة الا بنص ، و له قورئانیشدا ده‌فه‌رمووێ ( وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَى حَتَّى يَبْعَثَ فِي أُمِّهَا رَسُولًا يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا ) واته ئێمه هیچ شوێنێك له‌ناو نابه‌ین تاكو نێرده‌یه‌كیان بۆ نه‌نێرین و هه‌موو ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان تێنه‌گه‌یه‌نێت ...
به‌و واتایه ، مادام له ده‌قه یاساییه‌كان نه‌هاتووه كه محكوم من‌ع بكرێت له هه‌ندێ تصرفات كه‌واته نابێ تۆ بێی به قیاس ئه‌وانه‌شی بخه‌یه سه‌ر ، ئه‌گه‌ر بڵێی له‌سه‌ر ده‌می نیزامی به‌عس شتی وه‌ها نه‌بووه ، به‌ڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه محكوم به ئیعدام مانگێكی نه‌برد دوای حوكمه‌كه‌ی له‌سه‌ری جێبه‌جێ ده‌كرا ، و نمونه‌شمان هه‌یه بێ چاوه‌ڕێ كردنی مصاده‌قه‌ی حوكم له لایه‌ن محكمه‌ی تمییز سزاكه جێبه‌جێ كراوه ، ئه‌گه‌ر وه‌بیرتان بێته‌وه بازرگانه‌كانی به‌غدا كه له بیست و چوار سعات محاكمه و تنفیذ ئه‌نجامدرا ....
و له لایه‌كی تریشه‌وه له هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ سزای له سێداره‌دان وه‌ستاوه ، ئێستا زیاتر له 800 كه‌س محكومن به ئیعدام .. هه‌ندێكیان ( 27 ) ساڵ به‌سه‌ر حوكمه‌كه‌یان ره‌ت بووه ... و له هه‌رێم سجون ناونراوه چاكسازی ، واته مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له سزا ئینتیقام و ئازاردان نییه ، به‌ڵكو اصلاح و تأهیله ، جا تا چه‌ند متفقی یا معارزی له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره ...
بۆیه من وه‌ك خۆم ...
ده‌ستخۆشی له وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌وران و ته‌واوی ئه‌و توێژه‌رانه ده‌كه‌م كه هاریكاری ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌یانه‌وێ له ناو چاكسازی به‌رده‌وامی به خوێندن بده‌ن ...
ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی ئافره‌تان و نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێریش كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا كچێك توانای په‌یمانگه به پله‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو وه‌ده‌ست بێنێت
و ده‌ستخۆشیش له په‌یمانگه‌ی گه‌شه و له زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی ده‌كه‌م كه هاریكاری چاكسازییه‌كانن بۆ به‌خشینی كورسی خوێندن به‌وانه‌ی محكوم له چاكسازی ...
و ده‌ستخۆشی له قوتابخانه‌كانی ناو چاكسازیش ده‌كه‌م كه ڕۆڵێكی ئصلاحی باش ده‌گێڕن ... و ده‌ستخۆشی له وه‌زیری په‌روه‌رده كه هاریكاری باشیان ده‌كات ....
به كورتییه‌كه‌ی ... هیچ مانعێكی قانونی نییه ، هیچ نه‌صێكی قانونی نییه به راسته‌وخۆ ، مه‌نعی محكومین بكات له ته‌واو كردنی خوێندنیان ... بگره بنه‌ماكانی چاكسازی جه‌خت له خوێندن ده‌كاته‌وه وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی چاكسازی ...
هه‌ر بۆ زانیاری زیاتریش هه‌تا ئێستا هه‌ر تانه‌یه‌ك له تصرفاتی محكومین درا بێت ، چ له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی صیفه و مه‌صله‌حه‌یان هه‌یه ، یان له لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه ، له عێراق و له هه‌رێمی كوردستانیش ، ته‌نها له‌سه‌ر مه‌سائیلی ئه‌حوالی شه‌خصی و مالی بووه ، نه‌ك خوێندن .
شوان گه‌ردی
( تكایه ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێك هه‌ڵه‌ی یاسایمان كردووه بۆمانی راست بكه‌نه‌وه )
96 جار خوێندراوەتەوە