هەڵخەڵەتاندنی خەڵک راگرن

(١)
کاتی خۆی مەجموعەیەک پەرلەمانتار خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانیان بە هەلزانی و بۆ خۆشیرینکردن لای شیعەی مالیکی و خەڵکی کوردستان وایان بڵاوکردەوە کە موچەکانتان بۆ دەخەینە سەر بەغدا، خەڵکیش کە بێ ئومێد ببون لەوەی حکومەتی هەرێم چارەسەری کێشەی مووچەیان بۆ بکات، چەپڵەیان بۆلێدان و بە فریادرەسیان دەزانین!!

بەڵام دوای ماوەیەک خەڵک بێ هیوا بوون لەوەی بەغدا فریایانببکەوێت و پەرلەمانتار و سیاسیەکانیش بێ دەنگ بوون٠٠

(٢)
کاتێک لە ٢٠٢٠ کازمی کرایە سەرۆک وەزیران، دیسان هەر ئەو مەجموعە پەرلەمانتارە دەرکەوتنەوە و وتیان کازمی کۆنترۆڵی گومرەکانی کوردستان دەکات و مەعاشی فەرمانبەران دەنێرێت، ئەویش لە شانۆگەریەکدا سەردانی چەند دەروازەیەکی گومرکی کرد و هاتە سلێمانی و تەنانەت خەڵکیان وا لێکرد دەستی ماچ بکەن...!!!
دیسانەوە کازمیش هیچی پێ نەکرا و لەوەشدا خەڵکیان دەستخەڕۆکرد...

(٣)
ئێستاش هەرهەمان مەجموعە سیاسی و پەرلەمانتار بە شان و باڵی وەزیری نەوتی عێراقدا هەڵدەدەن گوایە بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئیتر نەوتی هەرێم لەلایەن عێراقەوە دەفرۆشرێت و خەڵک کێشەی موچەی نامێنێت!!
بەدڵنیاییەوە ئەمەش بەدردی ئەوانەی پێشووتر دەچن و گیرفانی بەتاڵی خەڵک جگە لە قسەی زلی ئەو مەجموعەیە هیچی تێ ناچێت و نە بڕیاری دادگا جێبەجێدەکرێت و نە نەوتی هەرێم رادەستی عێراق دەکرێت...
کورت و کرمانج چونکە مەسەلەی نەوت و پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق گرێدراوەتە هاوکێشە ئیقلیمیەکانەوە و بەو ئاسانیە بە وەزیرێک و رئیس وەزرائێک حەل ناکرێت...
جا ئەو مەجموعەیە چۆن و بۆ خەڵک دەخەڵەتێنن!؟ وەڵامەکەی ئاسانە ئەوان قسەیەک دەکەن خەڵک حەزی لێیەتی، بۆ ئەوەی لە ناو خەڵکدا رەزایان سوک بێت...

(٤)
بەڕای من کێشەی خەڵک لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم نییە، بەڵکو کێشەکە لە ناشەفافی لەفرۆشتنی نەوت و گەندەڵی و ناعەدالەتی و حزبی و بنەماڵەیی تەعامولکردنە لەگەڵ بەغدا، لەوەش گرنکتر ئەوەیە چارەسەری هەموو کێشەکان بە کێشەی موچەشەوە هەر خودی خەڵکی کوردستانە، نە پەرلەمانتار و نە سیاسی و وەزیرەکانی عیراق ناتوانن مافی خەڵکی کوردستان وەرگرن...
بەڵگەش بۆ ئەوە ساڵی ٢.١٨ کاتێک خۆپیشاندان لە سلێمانیەوە گەیشتە دهۆک و هەولێر یەکسەر حکومەت هاتەسەر خەت..
بەواتایەکی تر چارەسەر لە بەغدا نییە، بەڵکو بەدەستی خەڵکی هەرێمە، بەیەگرتوویی خەڵکی هەولێر و دهۆک و سلێمانی دەتوانرێت هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن...

223 جار خوێندراوەتەوە