نه‌وشیروان مسته‌فا و ئامانجە نیشتمانی و نەتەوییەکان

لە وتاری کردنەوەی یەکەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕانیش كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٣ لە هەولێر بەسترا، نه‌وشیروان مسته‌فا بەمجۆرە باسی لە کوردستانی بوونی بزوتنەوەی گۆڕان کرد:

 "کوردستانی ئێمە نیشتمانێکی داگیرکراو و بەشبەش کراوە، قەدەرمان بووە هاوسێی نەتەوەکانی دەوروبەر بین، کە نەتەوەی سەردەست بوون و هەمیشە پەیوەندییەکی ناهاوسەنگ لە نێوان ئێمەو ئەواندا هەبووە. بزوتنەوەی گۆڕان لە کوردستانی باشور نوێنەرایەتی کەرتێکی گەورەی گەلی کوردستان ئەکات، کە بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی ئەکەوێتە سنوری عێراقەوە. ئێمە لەسەر ئاستی سیاسی، وەک ئامانجێکی نیشتمانی باڵا، خەبات بۆ ئازادی کوردستان ئەکەین تا ئاستی سەربەخۆیی نیشتمانی. 

سەبارەت بە پەیوەندیمان لەگەڵ هاونەتەوەکانمان لە پارچەکانی تری کوردستان، بڕوامان وایە، هاوکاریکردنیان واجبێکی نیشتمانی و ئاینی و ئینسانییە؛ بەڵام ئەو مافەش بۆ خۆمان بە رەوا نابینین کە نوێنەرایەتی کردنی گەلی کوردستان لە پارچەکانی تر، لە بەرژەوەندی خۆمان پاوان بکەین و دەست لەکاروباریان وەربدەین. بڕوامان وایە، لەپاڵ هاوکاری دارایی و کولتووری پێویست، شیاوترین ڕێگا بۆ پشتیوانی کردنی کوردانی پارچەکانی تری کوردستان بریتییە لە بنیاتنانی هەرێمێکی بەهێز و گەشەکرد و لە کوردستانی باشور، کە پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ دەوڵەت و نەتەوەکانی ناوچەکە دابمەزرێنێ، لەهەمان کاتدا ئیلهام بەخشی ئازادی و رزگاری نیشتمانیش بێت بۆ هاوزمانەکانمان لە پارچەکانی تری کوردستان."

258 جار خوێندراوەتەوە