بۆچی درۆ دەکەن؟


راستی تەزویر ناکرێت. ئەوەی کە سیاسیەکان هەندێکجار درۆ دەفرۆشن بەخەڵک، هەواڵێکی تازە نیە!
سەردەمانێک  مەبەست لەدرۆی سیاسی  لەکوردستان بۆ خولقاندنی تێڕوانینێکی درۆ بوو  لە دەستبەسەرداگرتن و مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات. بەڵام  درۆکانی نەوەی نوێ ئەم هێزە تازەیەی دروست بووە (کەهێشتا گومانی جدی لەسەر پاک بوونی پەرێزی هەیە)، جیاوازە!

کاتێک کە سیاسەت وەک زۆرانبازی لێدێت، کۆمەڵگا باجەکەی دەدات!

سیاسەتمەداری بەریتانی  (کریس هیۆن)، کەوت، بەڵام کەوتنێکی گەورە وەک ئەوەی چۆن بینایەک لەسەر لم دروست کرابێت دەکەوێت، لەگەڵیشیدا (فیکی برایسی)  ژنە تەڵاقدراوەکەیشی کەوت، ئەو کەسێک بوو  رۆژێک لە رۆژان پاڵێوراوبوو بۆ  پۆستی جێگری سەرۆکی پارتی  لیبراڵی دیموکراتی.

ئەم  بەرێزانە کاڵفامی سیاسییان بە رێژەیەکە  پەییان بەوە نەبردوە  بونی ٥٦ کاندیدیان دەبێت هەبێ نەک ٥٠، ئێستاش پەنجا کاندیدەکەیان بووە بە ٤٦  بەهۆی خۆ کشانەوەی هەندێکیان و  تێشیاندایە تەنها بۆ  پڕکردنەوەی کۆتای ئافرەت دایان ناوەو کەمپەین ناکەن
ئەو سیاسیە نە دزی کردبوو نە کەسیشی کوشت بوو،  بەڵکو تەنها تاوانی ئەوەبوو سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆی کردبوو، رۆژێکیان سەرخۆش بوو ئۆتۆمبێلی لێخوریبوو، بەڵام پێش ئەوەی پۆلیسەکەی هاتووچۆ بگاتە لایان قەناعەتی بە ژنەکەی کردبوو " ئەمە پێش تەڵاقدانەکە" کە لەشوێنی شۆفێرەکە دابنیشێت و وانیشان بدات ئەو شۆفێر بوە، بەڵام ژنەکە کاتێک کە بۆی دەرکەوت کە مێردەکەی خیانەتی لێکردووەو عەشیقەیەکی هەیە، داوای جیابونەوەی لەمێردەکەی کردوو لای پۆلیسیش دانی بەوەدا نا  کەمێردەکەی بەسەرخۆشی ، ئۆتۆمبێلەکەی لێخوریوە، بۆیە هەردوو کیان لە شکۆمەندی دنیای سیاسەتی بەریتانی کەوتن و هەر یەکێکیان  بە هەشت مانگ زیندانیکردن حوکمدران.

بەم شێوەیە سیاسیەکە کەوت چونکە درۆی کرد. ئەم هێزە تازەیەی کە دروست بووە تائێستا چەندین درۆی گەورەو هەڵوێستی پارادۆکسانەی پێچەوانەی هەڵوێستی رۆژی پێشتری ئەنجام داوە. کە تازەترینیان مژدەی بوونی بەرێز شاسوارە وەک کاندیدی لیستی نەوەی نوێ بۆ پۆستی سەرۆکی  حکومەت لە دەرەنجامی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی ۳٠ی ئەیلولی پەرلەمانی کوردستان.

هەرکەسێک ئەگەر تۆزقاڵێک سەروکاری لەسیاسەت دەربچێ، زانیاری ئەوەی هەیە کە بۆ بوون بەسەرۆک وەزیران و  بردنەوە لە پەرلەمانی کوردستان پێویستت بە  بردنەوەی ٥٦ کورسی هەیە. واتە ٥٠+۱ ی کۆی ۱۱۱ کورسیەکەی پەرلەمان. ئەم  بەرێزانە کاڵفامی سیاسییان بە رێژەیەکە  پەییان بەوە نەبردوە  بونی ٥٦ کاندیدیان دەبێت هەبێ نەک ٥٠، ئێستاش پەنجا کاندیدەکەیان بووە بە ٤٦  بەهۆی خۆ کشانەوەی هەندێکیان و  تێشیاندایە تەنها بۆ  پڕکردنەوەی کۆتای ئافرەت دایان ناوەو کەمپەین ناکەن ( رۆژی سوێند خواردنەکەش ٤٠ بۆ ٤۲ یان ئامادەبون).

مرۆڤی  موسوڵمان کاتێک  درۆ دەکات زیانی بۆ خۆی و ئیمانەکەی هەیە لەقیامەت دا، بەڵام سیاسی کە درۆبکات ماڵ وێرانی بۆ میللەت لێدەکەوێتەوەو کۆمەڵگا باجەکەی دەدات.

رۆژنامەگەری سەربەخۆو ئازادیش وەک دەسەڵاتی چوارەم بەشێکی لۆمەکردنی بەردەکەوێت، ئەوان کاتێک هەست بەبونی ئەم هەمو پارادۆکس و درۆیەی سیاسیەکان دەکەن بۆچی  خۆیان ئەبوێرن و خۆیان لە قەرەی نادەن!
2964 جار خوێندراوەتەوە