یەکێتی
زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لە پەیامێکدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات، ئاسانکاری
بۆ مارەیی ئافرەتان بکەن و رەچاوی بارودۆخ و قۆناغەکە بکەن.
هەواڵ:KNNC
لە پەیامەکەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستاندا هاتوە، ئێستا نرخی
زێڕ زۆر بەرزبوەتەوە و رۆژ بەرۆژیش نرخەکە زیاتر بەرزدەبیتەوە، داوا لە هاوڵاتییان
دەکەین کارئاسانی بۆ مارەیی بکەن، ئیسلام بۆ مارەیی هیچ ئەندازە و شتێکی
دیارینەکردوە، بەڵکو هەر شتێکی گونجاو و شایستە ئاسایی بکرێتە مارەیی مەرج نییە
تەنها زێڕ بێت.
دەشڵێت: گیانی
هاوکاری و یارمەتیدان و رەچاوکردنی خزمایەتی و کارئاسانی بۆ گەنجان بەشێکی
دیندارییە و ئەم پرۆسەیەش چەندە بە ئاسانکارییەوە ئەنجام بدرێت بەختەوەری زیاتری
خێزانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی زیاتری بە دواوەیە.
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، رونیدەکاتەوە، مارەیی مافێکی
ئاینی ئافرەتە، بەڵام پێغەمبەر
(درودی خوای لێ بێت) ئاماژەی بەوە داوە، کە بە خێرترین پرۆسەی مارەبڕین ئەوەیە
مارەییەکەی کەم بێت.
62 جار خوێندراوەتەوە