جەلالی سام ئاغا بەڕێوەبەری پێشوی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی، لە بارەی
بەخشینی نا‌و ماڵەکەی بە بنکەی ژین رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
دەقی رونکردنەوەکە:
وه‌ڵامێك بۆ كۆمێنته ناڕاسته‌كه‌ی فایه‌ق غه‌ریب
سه‌باره‌ت به به‌خشینی ناوماڵه‌كه‌م به بنكه‌ی ژین بۆ به‌ڵگاندن و توێژینه‌وه له سلێمانی
وه‌ڵامێك بۆ كۆمێنتێكی ناڕاست
(كه ماڵت له شوشه بوو به‌رد له ماڵی خه‌ڵكی مه‌گره)
هه‌ندێك كه‌س؛ ڕاست ده‌كه‌ن به چه‌پ.. چه‌پ ده‌كه‌ن به ڕاست، ئه‌وانن زێڕی خه‌ڵك وه‌ك خۆڵ و كا پیشان ده‌ده‌ن و قه‌زەمه سیاسییه‌كانیش هه‌ڵده‌نێن. ئاخر كه‌سێكی وه‌كو به‌نده موڵكی تایبه‌تی خۆی بخاته سه‌ر موڵكی گشتی، كه‌سانێكیش هه‌بن، موڵك و ماڵَی گشتی بۆ خۆیان به ڕه‌وا ببینن و كه‌سیش نه‌بێت له‌سه‌ریان هه‌ڵڵا بنێته‌وه، دونیایه‌كی سه‌یره.. كه‌سانێك دژی ئه‌و هه‌ڵوێست و كارانه‌ی به‌نده كردووێتی بوه‌ستنه‌وه... كه ته‌نانه‌ت به‌بێ هیچ مه‌رامێك، به‌ڕه‌ی ماڵه‌كه‌شم به‌خشیوه، به‌رگریكاری ئه‌و كه‌سانه‌ش بن كه به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ له نقومی گه‌نده‌ڵیدا خه‌ریكی تاڵانین.. ئه‌مانیش درۆیان بۆ بكه‌ن.. ئایا كه‌سانی له‌و جۆره مافناسن، پێوه‌ری كاره‌كانیان چین؟
فایه‌ق غه‌ریبی مافناس.. گومانی لێمان هه‌یه و ده‌ڵێت: [دووجار زه‌وی وه‌رگرتووه.. دوای ئه‌وه‌ی پێیزانراوه، خێرا یه‌كێكیانی به‌خشیوه]. داهاتووی ئه‌م نوسینه‌م.. ورده‌كاری ئه‌و به‌رده‌ی فایه‌قی پارێزه‌ر فڕێیداوه‌ته گۆمی ئاوه‌سازگاره‌كه‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه‌وه، ده‌خه‌مه به‌رده‌م شه‌نوكه‌وكردنی هه‌موو ڕاستییه‌كان كه ئه‌م مافناسه بێئاگایه لێیان یان خۆی بێ‌ئاگا كردووە.
لێره‌دا به‌م كه‌سه ده‌ڵێین ئایا كاره‌كانی به‌نده نه‌نگيی تێدایه؟ به‌م ڕۆژگاره هه‌واڵی دزینی ملیاره‌ها دۆلار و به‌تاڵانبردنی سامانی نه‌وتی ئه‌م هه‌رێمه، سه‌ره‌ڕای داگیركردن و پاوانخوازی له‌سه‌ر چه‌ندین دۆنم زه‌وی خاوه‌ندار و موڵكی حكومه‌ت كە ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هەندێك لە ئاغاكانی كوردستان قۆرغ ده‌كرێت، ئێوه و كه‌سانی تریش به‌هیچ كلۆجێك ڕێگه به‌خۆتان ناده‌ن ته‌نها یه‌ك په‌ره‌گرافیشی له‌سه‌ر بڵاوبكه‌نه‌وه، ئینجا به‌زه‌ڕه‌بینی نادادپه‌روه‌رێتی.. بۆ له‌كه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێیت، كە هیچ له‌كه‌یه‌كیش له‌خۆمدا گومان ناكه‌م.. چونكه شانازییه بتوانم زه‌وی ببه‌خشم، یاخود به‌سامانی خۆم.. زه‌وییه‌كه بكه‌مه پرۆژه‌یه‌كی بیناسازی و بیبه‌خشم به‌و لایه‌ن و شوێنانه‌ی توانای خزمه‌ت گه‌یاندنیان هه‌یه:
یه‌كه‌م
جێنشینگه‌كه‌ی خۆم ببه‌خشمه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هاوه‌ڵ و دۆست و دراوسێ به‌ئه‌مه‌كه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌م..
دووه‌م
خەڵات بۆ فه‌رمانبه‌ره لێهاتووه‌كان و خانم سه‌لارانی.. دیوانی چاودێری دارایی/ سلێمانی دابین بكەم..
سێیه‌م
دروستكردنی خوێندنگەی مۆدێرن بۆ منداڵی هەژارانی گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لە سلێمانی..
چواره‌م
دروستكردنی باخچه‌یه‌كی ساوایان بۆ منداڵانی چاوگه‌ش لە گەڕەكی زەرگەتە لە سلێمانی..
پێنجه‌م
سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌خشینانه‌ی سه‌ره‌وه.. دوابه‌خشینم كه‌ئه‌ویش نا‌و ماڵه‌كه‌مه به‌خشیومه‌ته بنكه‌یه‌كی رۆشنبیری ناوداری شاره‌كه‌م، كه بنكه‌ی ژینه بۆ به‌ڵگاندن و توێژینه‌وه.. ده‌مویست بڵێم ڕووم ده‌كه‌مه جه‌نابتان.. هه‌تا پێتان بڵێم، به‌ڵام نادادیی ئێوه.. خه‌مساردی كردم ڕووتان تێبكه‌م.. چونكه ده‌بوو تۆ مافناس بویتایه.. نەك بەرژەوەندیی پەرست!
به‌پێی زانیارییه‌كانت؛ گوایه ئه‌و پارچه زه‌وییه [200مه‌تردوجا]یه، حیجزی له‌سه‌ره، له‌سه‌رخواستی خۆم به‌خشیومه به دیوانی چاودێریی دارایی، پاش ئه‌وه‌ی به بڕی [70,056,000]دینار ته‌نها حه‌فتا ملیۆن و په‌نجاو شه‌ش هه‌زار دینار فرۆشراوه.. پاره‌كه‌ش له‌بانك حیسابێكی بۆ كراوه‌ته‌وه، بۆ ئەوەی ساڵانه بڕی [90%]ی قازانجه‌كه‌ی.. وه‌كو خه‌ڵات بدرێته كارمه‌ندانی لێهاتوو و خانمه‌سه‌لاری فه‌رمانگه‌كه. فایه‌قی حه‌مه غه‌ریب، ئه‌و حیجزه‌ش ڕقوكینه‌ی كه‌سێكی تر بوو.. دوور له‌یاسا و ڕێنمایی فه‌رمی، لە ژێر گوشار‌و وەك كاردانەوەیەك بۆ ڕاپۆرتەكانی دیوانی چاودێری دارایی كە لەسەر گەندەڵی‌و سەرپێچییەكانی فەرمانگەكەی ئامادە كرابوو، بۆیه زۆر به‌توندی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستانه‌وه، هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.. باش بزانه.. به‌نده، سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی بووم، كه پله‌كه‌م وه‌زیر بوو، به‌پێی مادده‌ی [15 له نیزامی دیوانی چاودێریی دارایی ژماره 212ی ساڵی 1999] پارێزبه‌ندیشم هه‌بوو(حصانة)، كه به‌پێی ئه‌و بڕگه یاساییه، وه‌كو سه‌رۆكی دیوان و جێگره‌كه‌شم.. هیچ ته‌عقیباتێكی یاسایی نه‌یده‌گرتینه‌وه، ته‌نها له‌ڕێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه نه‌بێت. ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی ئه‌و حیجزه‌ی له‌باسه‌كه‌دا ئاماژه‌م پێداوه.. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌ئه‌مه‌كانه‌وه كپيكرده‌وه، ، چونكە حیجز بە یاسا دادەنرێ و بە یاسا لادەبرێ، ئەمەش دەبوایە ئەلف و با بێت بۆ تۆی مافناس تا تفەنگ بە تاریكییەوە نەنێیت. چالاكییه‌كانی دیوانی چاودێریی دارایی، كه‌خۆی له ڕێگری كردن و دۆزینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌یاندنی ده‌نگی ڕاستگۆیی به ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ڕاپۆرتی له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی گه‌یانده باڵاترین بڕیار به‌ده‌ستی حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش ده‌ريخست و پیشانی دا كه گه‌نده‌ڵی و ده‌ستبردن بۆ موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی، چ ئاقارێكی لێده‌كه‌وێته‌وه... ڕاپۆرته‌كان به‌سه‌ده‌ها لاپه‌ڕه پێكده‌هێنن و پارێزراون لە په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، سه‌ره‌ڕای دیوانی چاودێریی دارایی‌ش.. ئه‌وه‌ش بزانه، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێمی ئه‌وكات، به‌شێوه‌یه‌كی كاتيی سزادانه‌كه هه‌ڵپه‌سێردرا.. هه‌تا ئێستاشی پێوه بێت، بابه‌ته‌كه بێ وه‌ڵامه‌و لێپرسینه‌وه له جوڵاندنی ڕاپۆرته‌كان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، ئەو ڕۆژەی كە ڕاپۆرتەكانی ئەم دزو گەندەڵانە دەكەوێتە بەردەست گەلە بەشەرەفەكەمان وابزانم نزیكە.. ئەوەش بزانە، ئەوكات لەناو 750 دامودەزگای حكومیدا شارەوانی سلێمانی كە تۆ بەرگری لێدەكەیت، پلەی یەكەمی وەرگرتبوو لە گەندەڵی و سەرپێچیدا بەپێی ڕاپۆرتەكانی بەردەستمان!
ڕاستییه‌كانی سه‌ر ئه‌و دوو موڵكه‌ی كاكی مافناس وروژاندوونی له خواره‌وه ده‌خه‌مه ڕوو:
یه‌كه‌م/ موڵكی ژماره [25/187- ئابڵاخ]ه.. له گردی سه‌رچنار.. ڕووبه‌ره‌كه‌ی[450 مه‌تر دووجا]یه، له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا واتە 50 ساڵ لەمەوبەر، به‌نرخی "22,500 دینار- ته‌نها بیست و دوو دینار و پێنجسه‌د فلسی سویسری".. له[جمعية كردستان التعاونية لإسكان منتسبي الدوائر الحكومية في السليمانية المحدودة] كڕیومه، نه.. بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه هه‌ڵه‌كانیشت ده‌مه‌وێت پێت بڵێم، كه له شاره‌وانی وه‌رمنه‌گرتووه، وه‌كو هه‌ر ئه‌ندامێكی [جمعية كردستان] كه ژماره‌یان [400-500] ئه‌ندام ده‌بوو، هه‌مووشیان له فه‌رمانبه‌ره نیشتیمانپەروەرە ناسراو و دیاره‌كانی شاری سلێمانی بوون..
هه‌مووشمان به‌یه‌ك فه‌رمانی فه‌رمی كڕیومانه.. هه‌ر یه‌ك مه‌تر دووجایه‌كیش به نرخی [50 فلس- په‌نجا فلس] نرخێنراوه، جا بۆ ئه‌وه‌ی لێشم نه‌بیته ده‌مڕاستی ڕێزمانی كوردی بڕگه و باسه‌كه‌م زۆر به وردی شیده‌كه‌مه‌وه، نه‌كا ترشوخوێكه‌ت تاڵ بێت، ناوی كڕیاره‌كانیش له ئه‌رشیفی [جمعية كردستان التعاونية لإسكان منتسبي الدوائر الحكومية في السليمانية المحدودة] و لای خۆشمان.. پارێزراوه، بۆئه‌وه‌ی جورئه‌تی كنه‌كردن به‌دوای درۆدا هه‌نگاوه‌كانت په‌شۆكاو بكات.. كاكی مافناس گوێبگره.. با پێت بڵێم.. [25- بیست و پێنج] ساڵ، دوای كڕینی ئه‌و زه‌وییه ئینجا من بوومه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی، بۆیه ده‌پرسم ئه‌مه‌یه مافناسییه‌كه‌ت؟
دووه‌م/ موڵكی ژماره [26/265- ئابڵاخ].. ڕووبه‌ره‌كه‌ی [200 مه‌تر دووجا] بوو، یه‌كێكه له‌و زه‌وییانه‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان.. به‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، به‌خشراوه به سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی [سلێمانی- هه‌ولێر- دهۆك]، ئه‌مه‌ش وه‌كو پاداشتێك بووه، كه ئه‌م ئه‌ندامانه به‌بێ مووچه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ خزمەتیان كردووەو.. كاره‌كانی ئه‌م شاره‌وانییانه‌یان ڕاپه‌ڕاندووه، به‌خشینه‌كه‌ش بێ مه‌رج بووه، واته ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی به‌خشینی زه‌وییه‌كه ده‌یگرتنه‌وه، ئاسایی بوو.. پێشتر سوودمه‌ند بووبێتن وه‌یان نا، له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانی به‌خشینه‌كه بریتی بوو له ئه‌مه‌كداری حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌ته بێ موچه‌یه، چه‌ندین ئه‌ندامی شاره‌وانی زه‌وییشیان وه‌رگرتبوو، به‌ڵام به‌خشینه‌كه ئه‌وانه‌شی ده‌گرته‌وه، زانیارییه‌كانیش له ئه‌رشیفی شاره‌وانییه‌كان پارێزراون و ئه‌وه‌لیاتیان هه‌یه.. له‌وێش نه‌بێ، لای خۆمان پارێزراوه.
ئیتر گه‌زی چی.. جاوی چی!؟ خۆڵ ده‌كه‌یته چاوی كێ؟ ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌وه‌ی مانگانه به ده‌یان ملیۆن دینار و سه‌دان هه‌زار دۆلاری بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕانده‌وه.. دەزگاكەی ئێمه بوو. سه‌رنج/ ئه‌گه‌ر زانیاریشت لا نییه، ئه‌وا به‌نده، زانیاری باشم لایه، ئه‌یده‌م به تۆی مافناس..
سێیه‌م/ به‌رپرس هه‌یه كە تۆ بەرگری لێ دەكەیت، [8- هه‌شت پارچه زه‌وی وه‌رگرتووه- هه‌ر پارچه‌یه‌ك 200 مه‌تر دووجا]یه، واته مافی هه‌شت فه‌رمانبه‌ری فتكردووه بۆ خۆی.. كۆی گشتی ئه‌و پارچه زه‌وییانه ده‌كاته (1600مه‌تر- هه‌زار و شه‌شسه‌د مه‌تر دووجا)، بۆیه ده‌ڵێم ده‌ستت له‌یه‌خه‌ی به‌نده به‌رده.. چونكه به‌نده له‌سه‌ر سامانی خۆم باخچه‌یه‌كی ساوایانم.. له‌سه‌ر ڕووبه‌ری (1800مه‌تر دووجا)ی زه‌وییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده بیناكردووه، به‌ناوی [باخچەی ساوایانی ئه‌خته‌ری ساماغا] كه بڕی تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته (400000 دۆلار- ته‌نها چوارسه‌د هه‌زار دۆلار)، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خوێندنگه‌ی نمونەیی زه‌كییه‌ی سامئاغام له گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دروستكردووه و تێچووه‌كه‌ی (700000 دۆلار- ته‌نها حه‌وتسه‌د هه‌زار دۆلار) بووه، ئه‌م خوێندنگه‌یه‌ش بۆ نه‌وجه‌وانان و منداڵانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه، كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی [7000- حه‌وت هه‌زار مه‌تر دووجا]یه،[3000مه‌تری بینای خوێندنه‌گه‌كه‌یه- 4000 مه‌تر دووجاكه‌ی تریشی باخچه و سه‌وزایی و گوڵ وگوڵزاره]، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و پرۆژانه‌ی كه خزمه‌تێكی پڕ بایه‌خه، شانازی پێوه بكه‌م، كه‌سانێك كە تۆ بەرگری لێ دەكەیت، به‌پێچه‌وانه‌ی به‌نده، كاتی خۆی ڕووبه‌رێكی فراوانی له یاریگای دواناوه‌ندی فریشته‌ی كچان دابڕی بوو و به داگیركردنی ئه‌و یاریگایە كاروانسه‌راكه‌ی پێ بووبوو به جه‌ننه‌تولمه‌ئوا، ئای له‌م بێ فه‌ڕییه، ئاده‌ی بزانم چیت نوسیوه بۆ ئه‌و تاڵانچێتییه، كه‌واته ئه‌و مافه‌ی تۆ ناسیوته چ تامێكه وه ڕه‌نگی چۆنە؟
چواره‌م/ خۆ هه‌گبه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵانه هه‌ر ئه‌وه‌نده ماڵی دزراوی خه‌ڵكیی تێدانییه، به‌ڵكو [ 2,12,50] (زیاتر لە دوو دۆنم) زه‌وی تری له ناوچه‌ی قلیاسانی سلێمانی تێدایه، ئه‌م كۆڵه‌كه‌یه له‌چاوی تاڵانكاراندا نابینی، كه‌چی به‌ته‌مای پوشێك له‌چاوی ئێمه‌دا ببینی، كه هه‌رگیز نایبینی. هه‌روه‌ك ئه‌وترێ [بازی .. بازی، به‌ڕیشی بابا بازی]. كه‌واته جه‌لال نه‌گبه‌تیت بێ، فایه‌قی مافناس ته‌عقیب كه‌رت بێ، چونكه بێئاگایه‌كی وه‌ك تۆ نازانێت، كه نازناوی به‌نده پیاوه سپییەكەیە لە كوردستاندا كە شانازییەكی زۆری پێوە دەكەم.
پێنجه‌م/ به‌م خاڵه‌ش ده‌تخه‌مه نا‌و دونیای باسوخواسی موچه‌وه، كه زۆر تایبه‌ته، به‌نده وه‌ك خواسته‌كانی ترم، ویستوومه سفره‌یه‌ك هه‌تا ته‌مه‌نم هه‌بێت به‌ڕاخراوی بۆ خه‌ڵكانی بهێڵمه‌وه، بۆیه بزانه:
1. كاتێك بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی بووم، داوامكرد به‌فه‌رمی موچه‌كه‌م كه‌مبكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومەنی وه‌زیران و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی تریش.
2. كاتێك سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی بووم، پله‌كه‌شم وه‌زیر بوو، هه‌مدیسان داوامكرده‌وه به‌فه‌رمی موچه‌كه‌م كه‌مبكرێته‌وه.
3. ساڵانه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جه‌ژنانه‌ی دیاریده‌كرد بۆ وه‌زیره‌كان بە بڕێكی زۆر، ئه‌م جه‌ژنانه‌یه فه‌رمانبه‌رانی نه‌ده‌گرته‌وه، بۆیه منیش هەموو جارێك ڕه‌تمده‌كرده‌وه، به‌مهۆیه‌وه گله‌یی سه‌رۆك وه‌زیرانم ده‌هاته سه‌ر.
شه‌شه‌م/ به‌خشینی سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌لی نا‌و ماڵه‌كه‌م، به بنكه‌ی ژین كه بنكه‌یەكی رۆشنبیرییه‌و گرنگی ده‌دات به بواره‌كانی به‌ڵگه‌نامه و لێتوێژینه‌وه له مێژوو.. له نا‌و به‌خشینه‌كانمدا كتێبخانه خنجیلانه‌كه‌م و ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەشم ده‌گرێته‌وه، ئەمە جگە لە (800- هەشت سەد) كتێب‌و گۆڤار كە بەخشیومە بە كتێبحانەی قەڵادزێ.
شایانی باسه، ده‌مه‌وێت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بێ په‌روا بۆ كاكی مافناس بخه‌مه‌ڕوو، بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ت كاتێك به‌نده له‌وه‌زیفه‌ی حكومیدا كارم ده‌كرد، هیچ ئیمتیازێكم به‌خۆم ڕه‌وا نه‌ده‌بینی له موچه‌كه‌ی خۆم به‌ولاوه وه‌ریبگرم، كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌شم ڕاگه‌یاند، جارێكی تریش ده‌یڵێمه‌وه حكومه‌ت ئیمیتازاتی پاسه‌وان و ئۆتۆمبیل و شوفێری بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زیر و به‌رپرسانه دابین ده‌كرد و هه‌موو مسته‌حه‌قاتێكیشیان بۆ ده‌بڕینه‌وه، به‌لاته‌وه سه‌یر نه‌بێت به‌نده ئه‌وانه‌شی هه‌مووی ڕه‌تكرده‌وه و لە ڕۆژنامەكانیشدا بڵاوم كردەوە، حه‌زئه‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم كه هه‌موو ئه‌و ئیمتیازانه به یاسا ڕێكخراون و كاریان پێده‌كرێت، به‌ڵام من بڕوام به‌و جۆره یاسايانه نه‌بووه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
بۆیه ده‌ڵێم، خوازه‌ی ئه‌وه‌م هه‌یه، كه به‌ڕێزتان بێ ئاگا نه‌بن، له‌وه‌ی كه ده‌توانن له كۆی گشتی سلێمانی و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت عێراقیش، نمونه‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكه‌یت كام به‌رپرس په‌یڕه‌وی ئه‌م هەڵوێستانەی به‌نده‌ی كردووه...! بۆ زانیاریشت، خۆم به كه‌سێكی مه‌بده‌ئی (سه‌رڕاست) ده‌زانم، هەرگیز لە ژیانمدا حیزبییش نەبووم، هەرچەندە بە تۆمەتی چەپ بوون دەستگیریش كراوم‌و ئازار دراوم، هەروەها پێشمەرگەی دیاری شۆڕشی ئەیلولیش بووم.. ئاماده‌م له پێناوی ئه‌و سه‌رڕاستیه‌ی خۆمدا سه‌ریشم ببەخشم.. ئاشكرایه، هه‌ر كه‌سێك توانای به‌خشینی سه‌ری خۆی هه‌بێت، نە لە كەس دەترسێت و نە سڵ لە هیچ كەس و هێزێكیش دەكاتەوە.. ڕەنگە بەندەت بیربێت كە چۆن لە دادگادا قسەم دەكرد!
وه‌ك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ئاماژه ده‌كه‌م به‌وه‌ی كه مرۆڤه‌كانی نمونه‌ی جه‌نابتان، هۆكارن بۆ ناشرینكردنی دۆخی ئێستا و ڕابردووی كوردستان.. كۆتا وته‌م نائارامیت بۆ دێنێ.. به‌ره‌و به‌رده‌می دادگا.. له‌وێدا.. ڕاتده‌چڵه‌كێنێ، لای هاوپیشه‌كانت دەتناسێنم، لێت توڕه ده‌بن، ئه‌ی مافناسی كورتهێن.. هه‌رچی ڕێكخراوی مه‌ده‌نی و حیزبییه.. كۆمێنتە ناڕاست‌و چەواشەكارییەكەت.. به به‌ڵگه‌ی ته‌واو و زانیاريی دروست ڕەت دەكەمەوە، هه‌تا هەمووان به‌ئاگا بن له په‌یامی ناته‌ندروستت، كه به‌ڕێزتان پێی هه‌ستاون خۆزگه بمزانیایه بۆ كام مه‌به‌ست. تۆ کە خۆت بە مافناس دەزانیت.. ھاوکات پارێزەری بریکاری ڕکابەرەکەی منی؛ لەبەردەم دادگادا، چ ماددەیەکی ڕێساکانی ھەڵسوکەوتی پیشەیی پارێزەر؛ ڕێگا بە تۆ دەدات کە بەھاکانی پیشەی پارێزەرێتی پێشێل بکەیت و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.. لە جیاتی بریکارەکەت، ئەم ناحەقی و چەواشەكارییە بەرامبەر بە بەندە بکەیت.. هەر بۆ زانیاریت، بەندە تائێستا 14 ڕێزلێنانی بۆ هاتووە لە ئەنجومەنی وەزیران‌و هەندێك لە وەزارەتەكان‌و كۆمەڵەو ڕێكخراوەكان‌و پێشمەرگە دێرینەكانەوە.. تۆ بڵێی فایەق غەریبی مافناس ئەوانە هەموو بەهەڵەدا چووبن‌و تەنها تۆی مافناس من بناسی!
بەندە، تەمەنم لە ڕابردوودا بۆ دژایەتی دزی و گەندەڵی بووە لەو شوێنانەی كارم تێداكردووە، لە داهاتووشدا لەسەر هەمان ڕێچكە درێژەپێدەری وەستانەوە دەبم بەڕووی كەسانی دز، گەندەڵ، قاچاخچی، ماستاوچی و دووڕوودا.
بۆ بەرچاوڕوونیی خوێنەران: فایەق غەریب كۆمێنتە ناڕاست‌و چەواشەكارییەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە ژێر هەواڵی دەزگایەكی ڕاگەیاندندا نووسیوە كە كەسێك لای خۆی بڵاوی كردووەتەوەو باس لە بەخشینی نا‌و ماڵەكەی بەندە دەكات بە بنكەی ژین.
جەلالی سام ئاغا
26/1/2021
سلێمانی
413 جار خوێندراوەتەوە