گەنجێک سەرکەشیەک ئەنجام دەدات و لە بینایەکی چەند نهۆمی خۆی هەڵدەداتە سەر ئۆتۆمبیلێک .
لە تۆڕەکۆمەڵایەتێکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاودەبیتەوە کەتێیدا کەسێک لەسەربانی باڵەخانەیەکەوە خۆی هەڵدەداتە سەر ئۆتۆمبێلێک، لەپاشاندا وەک ئەوەی هیچ رووی نەدابێت شوینەکە بەجێدەهێڵێت.
دیمەنەکەش لەلایەن کامێرایەکی چاودێریەوە تۆمار کراوە ، بەوپێیەی ئەو ئۆتۆمبێلەی لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتوە موڵکی پێشانگایەکی ئۆتۆمبێڵە.
جۆن دیلۆناردۆ کە خاوەنی پێشەنگای ئۆتۆمبێلی فۆرتە، باس لەوە دەکات لەدوای ئەوەی شوێنەکە بەجێدێڵێت کامێرای چاودێرەکان دەخات کار و لەدوایدا سەرکەشی ئەم گەنجە دەبینێت کە خۆی هەڵدەداتە سەر یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی، بەمەش توڕە دەبێت.
بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەهەژێنێت و تاوەکو ئێستا هۆکاری ئەنجامدانی ئەم کارە دیار نیە، بەڵام بەبۆچوونی هەندێک لە بینەران سەرکێشییەکەو ئەنجامیداوە.
9942 جار خوێندراوەتەوە