شەپۆلی باران و سەرمای
توند ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بەفربارینی فراوان ناوچەکە دەگرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
ماوەی چەند ڕۆژێکە سەرمای توند و ڕەشەبایەکی بەهێز ڕووی لە ناوچە
جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردوە کە لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ ئاستی بەستن دادەبەزن، و بەپێی پێشبینییەکانیش ئەو کەشەی ئێستا لە
ناوچەکەی جاری بەردەوامیی دەبێت.
لای خۆشییەوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: شەپۆلەکەوە لەمشەوەوە تا یەکشەممەی داهاتوو زۆر بەهێز دەبێت و پلەکانی گەرما بۆ ژێری سفری سیلیزی دادەبەزن و لە سلێمانی دەگاتە 3 پلە خوار سفر.
لەبارەی نوێترین پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوا کەشناس پشتیوان پێنجوێنی بە کەی
ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە 10 ڕۆژی سەرەتای مانگی یەکەمی ساڵی نوێوە واتا دوو
هەفتەیەکی دیکە، یەکەمین شەپۆلی سەرمای توند و بەهێزی ئەمساڵ ڕوو لە تەواوی هەرێمی
کوردستان دەکات.
لەبارەی بارانبارینیشەوە ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەکرد، شەپۆلەکە تەنها بریتی
نییە لە سەرما، بەڵکو بەفروبارانیشی لەگەڵە و لەو وادەیەدا شەپۆلی نوێی بارانبارین
ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات.
پشتیوان پێنجوێنی وتیشی، ئە شەپۆلی بەفربارینی بۆ ناوچە جیاوازەکان پێیە،
بە تایبەت بۆ ناوچە سنوریی و شاخاوییەکان و لە ناوەندی هەندێک لە شارەکانیش بەفر
دەبارێت....
3548 جار خوێندراوەتەوە