کوێستان محەممەد: موچە بۆ زیاتر لە 13هەزار خاونپێداویستی تایبەتی نوێ دەبڕدرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
02:56 - 18/12/2025
کوردستان
+
-

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت ناوی زیاتر لە 13 هەزار کەس نێردراوە بۆ بەغداد تا موچەی خاوەنپێداویستییان بۆ ببڕدرێتەوە و دارایی عێراق داوای دیاریکردنی بڕی پارەکەی کردوە بە مەبەستی تەرخانی دارایی لە بودجەی 2026دا

 

 

هەواڵ:KNNC

 

کوێستان محەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی ئەم کابینەیەدا و بە درێژایی کارکردنی وەک وەزیر لەگەڵ تیمەکەیدا، سێ هێندەی پێش خۆیان خزمەتیان بە وەزارەتەکە و ئەو کەسانە کردوە کە پەیوەندیدارن پێیانەوە، ئەویش لەڕووی دەستەبەریی و دامەزراندن و بوارەکانی دیکە، پشکنەری کاریشیان داناوە کە بۆ کوردستان نوێیە و لەپێشتردا بوونی نەبووە.

 

کوێستان محەممەد وتیشی سندوقی دەستەبەرییان لە 300 ملیۆنێکەوە بەرزکردوەتەوە بۆ زیاتر لە ترلیۆنێک و 900 ملیۆن دینار.

 

لەبارەی بڕینەوەی موچە و تۆماری کەمئەندامی نوێ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وتی، خۆی و تیمی وەزارەت بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدادیان کردوە و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداریش هەموو کات لە هەوڵدابوون، هەروەها ناو و پشکنین بۆ 13 هەزار و 120 کەس کراوە، تا موچەیان بۆ ببڕدرێتەوە و دوو مانگیشە نوسراو لە بەغدادەوە گەڕاوەتەوە کە داوای دیاریکردنەوەی بڕی پارەکەی کردوە بە مەبەستی تەرخانی دارایی لە بودجەی 2026دا.

 

کوێستان محەممەد ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان لەم کابینەدا کاری خۆیان کردوە بۆ پرسی موچەی کەمئەندامان و پرسی تەرخانی داراییان، بۆیە دەبێت لەدوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و بەغدادیش، وەزیری داهاتوی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕیکخراوە پەیوەندیدارەکان، بچنە بەغداد و کار لەسەر جێکردنەوەی پارەی پێویستی پرسەکەدا بکەن لە تەرخانی دارایی 2026دا...

321 جار خوێندراوەتەوە