خێرایی با له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته‌ 40 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا

KNN : Kurdish News Network
09:47 - 17/12/2025
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانێک لە باشوری عیراق، خێرایی با لە چەند ناوچەیەک رووی لە زیادبوون کردووە.

 

هەواڵ:KNNC

 بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، کاریگەری ئەو شەپۆلە بەشێوەیەكی سەرەکی لە ناوچەکانی باشوری عیراق و باشوری هەرێمی کوردستان دەرکەوتووە، بەتایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، چەمچەماڵ و پارێزگای کەرکوک. ئاماژە بەوەشکراوە، خێرایی با لەو

 

 

ناوچانە گەیشتووەتە 40 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا و پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکەی تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام بێت.

1477 جار خوێندراوەتەوە