وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
به‌گومانه‌وه له‌مردنی له‌ناكاوی پارێزه‌رێكی كورد له‌ئێران ده‌ڕوانێت
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، مردنی گوماناوی خه‌سره‌و عەلی كوردی پارێزەری
مافەکانی مرۆڤ، بیرهێنانەوەی ئەو مەترسیانەیە کە ڕووبەڕووی تاکەکان دەبنەوە کە لە
ئێران خەبات بۆ مافەکانیان دەکەن.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌نراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتوه ، ئه‌و پارێزه‌ره
باش ده‌یزانی ژیانی لە مەترسیدایە، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ بەرگریکردن لەو ئێرانییانه‌ی کە لە پێناو
ئازادی‌دا خەبات دەکەن یاخود له‌نێو زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌رن ، هه‌روه‌ها به‌رگری له‌كه‌سوكاری ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش ده‌كرد كه قوربانی ده‌ستی ئه‌و رژێمه بوون.
جه‌ختیش له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، خه‌سره‌و
عەلی كوردی هەرگیز بۆ
خۆی شەڕی نەکردووە، بەڵکو بۆ گەلی ئێران و وڵاتەکەی شەڕی ده‌كرد.
300 جار خوێندراوەتەوە