هاکان فیدان
دەڵێت کورد و هەسەدە لە ئیسرائیلەوە چاوقاییمی وەردەگرن و ئەو پاڵپشتییانە، ناشبێت
چیتر بەرنگاربوونەوەی داعش ببێتە هۆی هەژمونگەرایی کوردەکان.
هەواڵ:KNNC
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا
ڕایگەیاند: هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە كە ڕێكخستنی
پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە یە و لە هەناوی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگەوە
هاتووە، کورد و هەسەدە بوێری و پشتیوانی ڕاستەوخۆ لە ئیسرائیلەوە وەردەگرن، ئیسرائیل بە ئاشکرا
پاڵپشتییان دەکات ئەگەر نا ناتوانن بەو جۆرە بڕوابۆخۆبوونە مامەڵە بکەن.
هاکان فیدان ئاماژەی بەوەشدا، نابێت چیتر بە
بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش کورد و هەسەدە بەهێزبکرێن و ڕێگە بە فراوانبوونی
هەژمونیان بدرێت، دەبێت ئیتر کۆتایی بەو پاساوانە بێت و هەمووان بچنەوە پێگەی
خۆیان.
وتیشی دەبێت کێشەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
کە مەبەستی ڕۆژئاوای کوردستانە، بە ڕێگەی دانوستان چارەسەربکرێن، بەگوێرەی
ڕێککەوتنی 10ی ئازار، چونکە ئەوەی ئێستا هەیە هەڕەشەیە بۆسەر ئاساییشی تورکیا.
لەبارەی ئیسرائیلەوە وتی، ئیسرائیل مەترسی
گەورە و ڕاستیینەیە بۆ تورکیا لە باشوری سوریا، نەک لەڕووی قەبارەوە بەڵکو لەوڕووەی
ئیسرائیل دەستوەردان دەکات و ژینگەیەکی پڕمەترسیی و هەڕەشەی لە سوریا دروستکردوە،
بەجۆرێک ئێستا باشوری سوریا مەترسیدارترین ناوچەیە بۆ تورکیا.
لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی و چەکلەناوبردنی
پەکەکەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی، ئەنقەرە بە ڕوونی لەگەڵ بابەتەکە دەڕوات و
شتێکی نوێشیان لە پەکەکە و هەنگاوی داهاتویان نەبیستوە...
854 جار خوێندراوەتەوە