بزوتنەوەی حەمماس داوا لە ئەمەریکا دەکات فشار
لە ئیسرائیل بکات بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست و هەر جۆرە پاسەوانییەتیکردنێکی غەززەش
ڕەتدەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئاڵۆزییەکانی کەرتی
غەززە بەردەوامن و لەوبارەیەوە بزوتنەوەی حەمماس داواکارییەکی بەپەلەی ئاڕاستەی
ئەمەریکا کرد،
حەمماس بانگەوازی لە ئەمەریکاکرد
کە هەرچی زووە فشار لە ئیسرائیل بکات بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بەشەڕ
بەپێی ڕێککەوتنەکان، ئەویش بە ئامادەیی نێوەندگیرەکان.
حەمماس وتویەتی، پێویستە هەمووان سەرکۆنەی سەرپێچییە بەردەوام و پلانبۆداڕێژراوەکانی
ئیسرائیل بکەن، بە تایبەت لە دەروازەی
ڕەفەح، کە دەبێت هەرچی دەروازەکە بە هەردوو ئاڕاستەیا بکرێتەوە ڕێگە بە گەیاندنی
هاوکارییەکان بدرێت بۆ نێو کەرتەکە.
حەمماس داوای لە وڵاتانی عەرەبیی کردوە، کە
هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر و هەموو هەوڵێک بۆ فشارخستنە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی
پێشێلکارییەکانی و کردنەوەی دەروازەکان و ڕێگەدان بە هاوکارییەکان، دەستبەجێ
جێبەجێکردنی پلانی فریاگوزاری و پەناگە و ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی
پێداویستییەکانی ژیانێکی ئاسایی مرۆڤ بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی.
هاوکات بزوتنەوەی حەمماس هەر جۆرە پاساوانییەتی
کردنێکی کەرتی غەززەی لەلایەن هەر هێزێکەوە ڕەتکردوەتەوە کە بەبێ ڕێککەوتن
بکرێت...
102 جار خوێندراوەتەوە