خەلیل حەیە بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەڕ بە ئیسرائیل ڕابگرە

KNN : Kurdish News Network
01:13 - 14/12/2025
جیهان
+
-

 سەرۆکی بزوتنەوەی حەمماس داوا لە ئەمەریکا دەکات شەڕ بە ئیسرائیل ڕابگرێت، چونکە حەمماس بە خۆڕاگرییەکەی سەلماندی کە نابەزێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

خەلیل حەیە سەرۆکی بزوتنەوەی حەمماس لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: پێویستە هەرچی زووە ئەو شەڕە ڕابگیرێت کە 70 هەزار فەڵەستینی تیا کوژراون، داواشی لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا کرد کە فشار لە ئیسرائیل بکات بۆ ئاگربەست و شەڕی پێڕابگرێت.

 

خەلیل حەیە وتیشی، بزوتنەوەی حەمماس لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاریی داگیرکارییەکان بووەتەوە بەپێی هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییەکانیش بەرگری لەخۆکردن مافە و ڕێپێدراوە، کەواتە حەمماس سەلماندی کە نابەزێت، بۆیە دەبێت کۆتایی بە خوێنڕشتن بێت و ئیسرائیل دەستدرێژییەکانی بۆسەر کەرتی غەززە ڕابگرێت.

 

سەرۆکی بزوتنەوە فەڵيستینییەکە ئاماژەی بەوەسکرد کە دەبێت وڵاتانی نێوەندگیر دڵنیایی بدەن لە جێبەجێکردنی ئاگربەست و کشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە، چونکە پڕۆسەی داگیرکاریی خاک خێراتربووە و خەڵکەکەش ڕووبەڕووی گەورەترین کارەساتی مرۆیی بوونەتەوە...

404 جار خوێندراوەتەوە