توێژینەوەیەکی تەندروستی دەری خستوە : زۆر خەوتن ئەگەری مردن زیاد دەکات

KNN : Kurdish News Network
03:12 - 29/07/2025
تەندروستی
+
-


لە نوێترین توێژینەوەدا، توێژەران بۆیان دەرکەوتوە ئەو کەسانەی شەوانە 9 کاتژمێر دەخەون ئەگەری مردنیان 34 % زیاترە لە چاو ئەو کەسانەی کەمتر دەخەون، گەشتونەتە ئەو ئەنجامەی زۆر خەوتن مەترسیدارترە لە کەم خەوتن.


تەندروستی :KNNC


سەرەڕای ئەوەی پزیشکەکان  بەردەوام ئامژۆگاریمان دەکەن بەوەی پێویستە هەمو کەسێک بەشی پێویست بخەوێت، بەڵام لە  توێژینەوەیەکی زانستیدا کە  لەلایەن چەند توێژەرێکی تەندروستی ئەنجام دراوە،  دەرکەوتوە کە زۆر خەوتن ئەگەری مردن 34 % زیاد دەکات .

لەتوێژینەوەیەکدا کە دامەزراوەی تەندروستی "ساینس ئەلرێت " ئەنجامی داوە و گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە خەوتنی زیاتر لە 9 کاتژمێر ڕەنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ بە شێوەیەکی گشتی  خراپتر بێت لە کەمتر خەوتن .

ئەو دامەزراوەیە ڕونی دەکاتەوە کە هەندێک کەس بە سروشت بەدەست کەمی خەوەوە دەناڵێنن و دەتوانن لە کەمتر لە 7 کاتژمێر خەوتندا بە باشی کاربکەن، بەڵام بۆ زۆربەی خەڵک خەوتن کەمتر لە 7کاتژمێر کاریگەری نەرێنی هەیە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەم کاریگەریانە ڕەنگە کورتخایەن بن بۆ نمونە، ڕۆژێک دوای کەم خەتون یاخود خەوی خراپ، ڕەنگە مرۆڤ هەست بە کەمی وزە و کەمی باری دەروونی و زیادبوونی فشار و زەحمەتی تەرکیز بکات لە شوێنی کارەکەی .

پیشتر زانرابو،  ئەو کەسانەی کە کەمتر لە 7 کاتژمێر لە شەوێکدا  دەخەون ئەگەری مردنیان بە ڕێژەی 14% زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە لە نێوان 7 بۆ 8 کاتژمێردا دەخەون .

لەم تویێژینەوەدا بزیشکەکان گەستونەتە ئەو ئەنجامەی کە زۆر خەوتن مەترسیدارترە لە کەم خەوتن، ئەگەر کەسێک زیاتر لە 9 کاتژمێر لە شەوێکدا  بخەوێت، ئەوا - ئەگەری مردنی بە ڕێژەی 34% زیاترە لە چاو ئەو کەسانەی  رۆژانە 7 بۆ 8 کاتژمێر دەخەون .
گەر تۆ خەوت ناڕێکە، یان زیاتر لە 9 کاتژـمێر دەخەویت لە ڕؤژێکدا هەوڵ بدە شێوازی خەوت ڕێک بکەیتەوە تاوەکو تەندروستێکی باشترت هەبێت و بە دور بیت لە توشبون بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان .

51 جار خوێندراوەتەوە