نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە
گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ بەیانییەکەی هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى
ئەمەریکیش نرخەکانیان کەمێک بەرزبونەتەوە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوت
بەرزبونەوەی تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی
جیهان بە 69 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە ڕۆژی ڕابردو کە بە 68 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا نرخەکەی
بەرز بوەتەوە..
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای
تێكساسیش بە 66 دۆلار و 63 سەنت مامەڵيی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی ڕابردو، کە بە
65 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا، رخەکەی بەرز بوەتەوە.
45 جار خوێندراوەتەوە