عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە شاری سانت پترسبۆرگ ڕایگەیاند؛ پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ گەیشتووەتە ئاستی "هاوبەشییەکی ستراتیژی" و وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە
لە دیدارەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران سڵاو و پەیامی ڕێبەری باڵا و سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی گەیاندە پوتین و ئاماژەی بەوە کرد، کە ئیرادەی سیاسیی ئێران بەرەو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانە لەگەڵ مۆسکۆ
عێراقچی جەختی لەوەش کردەوە کە گەلی ئێران بە ئازایەتی و خۆڕاگرییەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا بوونەتەوە و دەتوانن ئەم قۆناغە سەختەش تێپەڕێنن.
39 جار خوێندراوەتەوە