ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نزیکترین کاتدا
پوتن لە میانی پێشوازیکردنی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوە کرد ڕووسیا هەرچییەک لە بەرژەوەندی ئێران و وڵاتانی تری ناوچەکەدا بێت ئەنجامی دەدات، بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتییەکی سەقامگیر لە ناوچەکەدا
سەرۆکی ڕووسیا ئاشکراشی کرد کە پەیامێکی لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانەوە پێگەیشتووە و ڕایگەیاند: "گەلی ئێران بە ئازایەتی و قارەمانێتییەوە بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەیان خەبات دەکەن , هیوای خواست گەلی ئێران لەم قۆناغە سەختە تێپەڕن و ئاشتی و ئارامی لە وڵاتەکەدا جێگیر بێت.
33 جار خوێندراوەتەوە