دەرگای قوتابخانە و زانکۆکان کرانەوە و خوێندنی ناو پۆل دەستی پێکردەوە

KNN : Kurdish News Network
09:21 - 12/04/2026
کوردستان
+
-

پڕۆسەی خوێندنی ناو پۆل لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە، ئەمەش دوای نزیکەی دوو هەفتە لە ڕاگرتنی خوێندن بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی 4ی 2026 ، لە سەرجەم قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بەڕووی قوتابیان و خوێندکاراندا کرانەوە و پڕۆسەی خوێندنی ناو پۆل دەستی پێکردەوە. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە  وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەهۆی زیادبوونی هێرش و هەڕەشە ئەمنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بڕیاریاندا خوێندنی ئاسایی ڕابگرن و پڕۆسەکە بە شێوازی ئۆنلاین بەردەوام بێت

 

لە ماوەی ڕابردوودا، ناوەندە حکومییەکان لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی "ئی-وانە" و "قوتابخانەکەم" و گرووپە ئەلیکترۆنییەکانەوە وانەکانیان بە قوتابیان گەیاندووە، هاوکات زانکۆ و پەیمانگاکانیش لە 30ی ئادارەوە سیستمە ئۆنلاینەکانی خۆیان بۆ ڕێگریکردن لە پەککەوتنی خوێندن بەکارهێناوە

33 جار خوێندراوەتەوە