بڕیاری دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن لە هەرێمی کوردستان درا
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بڕیاریاندا بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن
بەپێی بەیاننامە هاوبەشەکە، بڕیاردراوە بە دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و تایبەت لە ڕۆژی یەکشەممەوە، ڕێککەوتی 2026/4/12 بڕیارەکە هەموو قۆناغەکانی خوێندن دەگرێتەوە و خوێندن لەناو پۆلەکان و کەمپەسی زانکۆ و پەیمانگاکان بە شێوەی ئاسایی بەڕێوەدەچێت
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی بارودۆخی جیاوازەوە پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا هاتبوو، بەڵام لە ڕۆژی یەکشەممەوە خوێندکاران و قوتابیان دەگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.
66 جار خوێندراوەتەوە