حه‌ڤده‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان له‌ ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

KNN : Kurdish News Network
11:46 - 14/03/2026
هەمەڕەنگ
+
-

بڕیارە لە ڕۆژانی ١٩ تا ٢١ی ٣ی ٢٠٢٦ حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزاڕۆی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت، کە تەرخانکراوە بۆ یادکردنەوەی ژەنەڕاڵ شەریف پاشای خەندان.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی لیژنەی باڵای ئامادەکاری حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان، توانیویانە لە ماوەی ساڵێک کارەکان بەرنە پێشەوە و هەموو پێداویستییەکانی یادکردنەوەی ژەنەڕاڵ شەریف پاشای خەندان بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی تەواو ببن. بڕیارە فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژانی ١٩ تا ٢١ی ٣ی ٢٠٢٦ لە شاری کەتەنزاڕۆی ئیتاڵیا بە هاوکاریی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا و ڤاتیکان، پارێزگای سلێمانی و پارێزگای کەتەنزاڕۆ و چەندین لایەنی سیاسیی و کەسایەتیی کورد و ئیتاڵیی ئەنجام بدرێت. بەپێی وتەی لیژنەکە، چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە بریتین لە چاپکردنی ١٣ کتێب بۆ ئەو یادە و دروستکردنی پەیکەرێکی شایستە بۆ ژەنەڕاڵ شەریف پاشا و خۆئامادەکردن بۆ پێشانگای کتێب و شێوەکاری و چاپکردنی سێ ڕۆژنامە بە زمانی کوردی، فەڕەنسی و ئیتاڵی بەنێوی (ژەنەڕاڵ شەریف پاشا) و میوانداریکردنی ٣٠ کەسایەتیی و دەستەبژێری کورد کە لە کوردستانەوە دێنە فێستیڤاڵ، کە پێکهاتوون لە ئەکادیمیست، نووسەر، ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند، مامۆستای زانکۆ.


دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی باڵای ئامادەکاری حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە کەتەنزاڕۆ - ئیتاڵیا ٢٠٢٦
ژەنەڕاڵ شەریف پاشای خەندان ١٨٦٥ – ١٩٥١ پێشەنگی دیپلۆماسیی کورد
وتەبێژی لیژنەی ئامادەکار

بە مەبەستی زیاتر ئاشناکردن و ناساندنی کەسایەتیی سیاسیی و دیپلۆماسیی کورد بە دۆستانی کورد لە وڵاتە جیاجیاکانی دنیا، هەر بۆیە لێرەدا ڕادەگەیەنین کە بیرۆکە و پڕۆژە و دۆزەرەوەی گۆڕی ژەنەڕاڵ شەریف پاشای خەندان (١٨٦٥ سلێمانی/کوردستان - ١٩٥١ کەتەنزاڕۆ/ ئیتاڵیا) کە بە پێشەنگی دیپلۆماسیی کورد دادەنرێت، دکتۆر جاسم تۆفیق خۆشناوە.


هەر بۆیە پاش ڕاوێژکردن و قسەکردن دەربارەی ئەو پڕۆژەیە لەگەڵ حەمید ئەبوبەکر بەدرخان، بەرپرسی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی ڕۆژنامەوانی و کولتوور، و فەیسەڵ حەمەد خۆشناو، بەرپرسی ڕێکخراوی دیاکۆ لە ئیتاڵیا، د.عومەر شێخمووس، کەسایەتیی سیاسیی، د.نەجات عەبدوڵا، نووسەر و مێژوونووس، توانرا لە ماوەی ساڵێک کارەکان بچێتە پێشەوە و هەموو پێداویستییەکانی یادکردنەوەی ئەو دیپلۆماتکارە کوردە بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی تەواو ببن.


چاپکردنی ١٣ کتێب بۆ ئەو یادە و دروستکردنی پەیکەرێکی شایستە بۆ ژەنەڕاڵ شەریف پاشا و خۆئامادەکردن بۆ پێشانگای کتێب و شێوەکاری و چاپکردنی سێ ڕۆژنامە بە زمانی کوردی، فەڕەنسی و ئیتاڵی بە نێوی (ژەنەڕاڵ شەریف پاشا) و میوانداریکردنی ٣٠ کەسایەتیی و دەستەبژێری کورد کە لە کوردستانەوە دێنە فێستیڤاڵ، کە پێکهاتوون لە ئەکادیمیست، نووسەر، ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند، مامۆستای زانکۆ


لەگەڵ ئەو بارودۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکەدا دەگوزەرێت، جێگای خۆشحاڵیی و شانازییە کە میوانەکانی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو کەسانەش دەخوازن بەشداری لە حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخاندا بکەن، کە بڕیارە لە ١٩ تا ٢١ی ٣ی ٢٠٢٦ لە شاری کەتەنزاڕۆی ئیتاڵیا بە هاوکاریی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا و ڤاتیکان، پارێزگای سلێمانی و پارێزگای کەتەنزاڕۆ و چەندین لایەنی سیاسیی و کەسایەتیی کورد و ئیتاڵیی ئەنجام بدرێت.


ئاگاداری بۆ میوانان: هەر کەسێک لە دەرەوەی ئیتالیا نیازی هاتنی هەیە بە فڕۆکە، پێویستە: تیکیتی فڕۆکە بۆ فڕۆکەخانەی Lamezia Terme ببڕێت کە نزیکەی ٣٥ کم لە شاری کەتەنزاڕۆ Catanzaro دوورە، پاس و تەکسی هەیە.


ناونیشانی شوێنی فێستیڤاڵەکە: Complesso Monumentale di San Giovanni, Corso Mazzini, 4 88100-Catanzaro /Italia
ناونیشانی گۆڕستان و گۆڕی شەریف پاشا: Cimitero Centrale - Monumentale di Catanzaro Via Francesco Paglia
ناونیشانی هۆتێل بۆ میوانان: Benny Hotel Via Gioacchino da Fiore, 2 88100 - Catanzaro

تکایە ئاگادارمان بکەنەوە تاکو ئاسانکاریتان بۆ بکەین. لیژنەی باڵای ئامادەکاری حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە ئیتاڵیا ١٢.٠٣.٢٠٢٦بڕیاره‌ له‌ رۆژانی 19 تا 21ی 3ی 2026 حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەدرخان له‌ شاری کەتەنزاڕۆی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ بۆ یادكردنه‌وه‌ی ژه‌نه‌راڵ شه‌ریف پاشای خه‌ندان.

91 جار خوێندراوەتەوە