ئەمڕۆ یەکشەممە بریجیت باردۆت ئەکتەری فەرەنسی لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی
دوایی کرد.
هەواڵ:KNNC
باردۆت یەکێک بوو لە ئایکۆنە دیارەکانی
سینەمای فەرەنسی به‌تایبه‌تی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، دواتر وازی له‌كاری
نواندن هێناو ژیانی خۆی بۆ پارێزگاریكردن له مافەکانی ئاژەڵان ته‌رخانكرد.
وه‌ك میدیاكانی فه‌ره‌نسا بڵاویانكردوه‌ته‌وه ، كه ئه‌مرۆ ناوبراو له‌ته‌مه‌نی
91 ساڵیدا كۆچی دوایی كردوه
باردۆت دوای دەرکەوتنی لە فیلمی "Et Dieu... crea la femme" (خودا ژنێکی دروستکرد") لە ساڵی 1956 وه‌ك ئەستێرەیه‌كی نێودەوڵەتی له‌ئاسمانی سینه‌ماندا
دره‌وشایه‌وه .
لەم ساڵانەی دواییدا بریجیت باردۆت، کە هێمای ڕزگاریخوازی بوو لە فەرەنسا بە
تێڕوانینە ڕاشکاوانەکانی سەبارەت بە سیاسەت، کۆچبەری، فێمینیزم و ڕاوکردن روو به‌ڕووی
كۆمه‌ڵێك ره‌خنه‌ی توند ببوه‌وه هه‌ربۆیه لە پێشەکی کتێبەکەیدا بەناوی "By BBcedaire"
کە لەلایەن خانه‌ی فایاردەوە لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەردا
بڵاوکراوەتەوە، بریجیت باردۆت بە سەرپێچییەوە
نووسیویەتی "ئازادی بریتییە لەوه‌ی كه‌وه‌ك خۆت بیت ، تەنانەت ئەگەر کەسانی دیکەش
بێزار بکات".
211 جار خوێندراوەتەوە