بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48
کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ
بەرزتر دەبنەوە.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد
بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ (2 بۆ 3) پلە بەرزدەبنەوە. ئاراستەی با بەرەو باشووری
خۆرئاوا دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان (10 بۆ 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت،
بەڵام لە هەندێک کاتدا و بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بۆ
سەرووی 30 کیلۆمەتر چالاک دەبێت، مەودای بینینیش لە نێوان (9 بۆ 10) کیلۆمەتردا
دەبێت.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان بە هەمان شێوە
ساماڵ دەبێت، خێرایی با مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارەکانی
ئەمڕۆوە.
بەپێی خشتەی
پلە گەرمییەکانی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی، بەرزترین پلەی گەرما لە ئیدارەی
گەرمیان تۆماردەکرێت کە دەگاتە ٤٧ پلەی سیلیزی و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت
بە 28 پلەی سیلیزی. هاوکات لە پایتەختی هەرێم (هەولێر) بەرزترین پلە 44، لە
سلێمانی 42، لە دهۆک 42، و لە هەڵەبجە 44 پلەی سیلیزی دەبێت.
533 جار خوێندراوەتەوە