هونەرمەندی ئێرانی حامید هیراد کۆچی دوایی کرد

KNN : Kurdish News Network
01:20 - 12/03/2026
هەمەڕەنگ
+
-

حامید هیراد یەکێک بوو لە هونەرمەندە ناسراوەکانی ئێران لە بواری گۆرانی و میوزیک


 حامید دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنچە، ئەمڕۆ 11ی3ی2026 گیانی لەدەستدا و هەواڵی مردنی لە میدیاکانی ئێران بڵاوکرایەوە.  (حامید هیراد) یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی ئێران کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا توانـی ناوبانگێکی زۆر بەدەست بهێنێت. ناوی ڕاستەقینەی حامید حسین‌ نژاد بوو و لە ساڵی ١٩٩١ لە شاری چالوس لە دایک بوو.

حامید هیراد لە ساڵانی 2016–2017 دەستی بە کارە هونەرییەکانی کرد و بە خێرایی ناودار بوو، بە تایبەت لە بواری گۆرانیی پۆپ و میوزیکی کۆن و نوێی ئێرانی. گۆرانییەکانی زۆرجار لەنێوان گەنجاندا زۆر باو بوون و بە هەست و شێوازی تایبەتی خۆی ناسراو بوو 

ئەم هونەرمەندە چەند ساڵێکە تووشی نەخۆشی (شێرپەنچەی خوێن) بوو و بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر چارەسەری پزیشکی بوو. بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە دۆخی تەندروستیی ئەو بەردەوام خراپتر بوو، تا ئەوەی دوای شەڕێکی درێژ لەگەڵ نەخۆشییەکە گیانی لەدەستدا.

87 جار خوێندراوەتەوە