سعوودیە ڕۆژانە تەنیا 500 ڤیزای عومرە بە عێراقییەکان دەدات
کاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سعوودیە ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ پێدانی 500 ڤیزای عومرە بە هاووڵاتیانی عێراق بەشێوەی ڕۆژانە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە سامی مەسعوودی، سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق ڕەزامەندی شانشینی عەرەبستانی سعوودی وەرگرتووە بۆ تەرخانکردنی 500 ڤیزای ڕۆژانە بۆ هەموو عیراق تاوەکو کۆتایی هاتنی قەیرانە نالەبارەکانی ناوچەکە
جێگەی ئاماژەیە، لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکە و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی، سعوودیە پرۆسەی پێدانی ڤیزای بۆ زۆربەی وڵاتان ڕاگرتبوو، بەڵام بەم بڕیارە نوێیە دەرگای عومرە بۆ عێراقییەکان بە سنووردارکراوی دەکرێتەوە.
201 جار خوێندراوەتەوە