سەرۆکی پارتی
دەڵێت: دانبەخۆداگرتنیان بەرامبەر بەو هێرشانەی دەکرێتە سەر هەڕێمی کوردستان
سنووری هەیە و هۆشداریش دەداتە لایەنە عێراقییەکان لە لێکەوتەکانی ئەو هێرشانە.
لە پەیامێکدا
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاندووە: جێگەی سەرسوڕمانێكی زۆرە هەندێ گرووپ و
لایەن لەژێر ناوی موقاوەمە و بە بیانوو و دروشمی بێ بنەما؛ ڕێگە بە خۆیان دەدەن
پەلاماری شوێنی سڤیل و ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان و بنكە و بارەگاكانی
پێشمەرگە دەدەن.
راشیگەیاندووە: هەموو
لایەك باش بزانن که دانبەخۆداگرتنیش سنووری هەیە. پێشمەرگە هەرگیز زوڵم و زۆری لە
هیچ لایەنێك قبووڵ نەكردووە. هاوکات داواشی لە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
و لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە کە بێنە سەرهێڵ و "
سنوورێك بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنێن، چونكە بەردەوامبوونی ئەو شەڕپێفرۆشتنە
دەرئەنجامی خراپی لێ دەكەوێتەوە."
بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دڵنیایی داوە لەوەی بە هەموو توانایەك بەردەوام دەبن بۆ
ئهوهی كوردستان لە شەڕ و نەهامەتی دوور بێت و ئارامی و ئاسایش و ژیانی خەڵك
پارێزراو بێت.
89 جار خوێندراوەتەوە