بافڵ تاڵەبانی: ناوی هێرشبەرانمان ڕادەست کردوون، ئەگەر ڕێکاریان بەرامبەر نەگیرێتەبەر خۆمان مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین

KNN : Kurdish News Network
07:01 - 08/03/2026
کوردستان
+
-

 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکیدا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، هۆشداریی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە چیتر بێدەنگ نابن بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.

 

هەواڵ: KNN

 

سەرۆکی یەکێتی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە ، ناوی کۆمەڵێک کەس و لایەنیان داوەتە حکومەتی فیدراڵی لە بەغداد کە دەستیان هەیە لە هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان. بافڵ تاڵەبانی جەختی کردەوە: "چاوەڕوانی هەنگاوی جددی و ڕێکاری پێویستین لە بەغداد، بەڵام ئەگەر رێکار نەگیرایە بەر، ئەوا ئێمە خۆمان مامەڵەی لەگەڵ دەکەین."

 

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان لە ئاستی باڵادا چڕکردووەتەوە و لەگەڵ سەرکردەکانی (ئێران، ئەمریکا و تورکیا) قسەیان کردووە بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەر مەترسییەک.
 ئەم پەیامەی بافڵ تاڵەبانی لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاری ئەمنیدا تێدەپەڕێت و هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین هەڕەشەو هێرشی جۆراوجۆر بووەتەوە  بەجۆرێک تەنها شەوی ڕابردو زیاتر لە پێنج جار سلێمانی و هەولێر بە موشەک و درۆنی خۆکوژی کرانە ئامانج

 

322 جار خوێندراوەتەوە