چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوویەوە و بەبێ باسکردنی مالیکی داوای لە کورد کرد پرسی سەرۆککۆمار چارەسەر بکات

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 24/02/2026
عێراق
+
-


چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوویەوە و جیاواز لە یەکلاکردنەوەی کەسێک بۆ جێگەی نوری مالیکی، داوای لە یەکێتی و پارتی کرد بەزوویی پۆستی سەرۆککۆمار یەکلابکەنەوە.


هەواڵ:KNNC



شەوی ڕابردوو سەرکردەکانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بەبێ نوری مالیکی لەماڵی هومام حەمودی کۆبوونەوە و بەبێ ئەوەی باس لە کاندیدی سەرۆکوەزیران بکەن داوایان لە کورد کرد بەزووی پرسی سەرۆککۆمار یەکلابکاتەوە.


بەپێ بڵاوکراوەی هاوپەیمانییەتییەکە، ئامادەبووان پابەندبوونی بەهێزی خۆیان بە یەکگرتوویی و یەکگرتوویی چوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتکردەوە، بەردەوام بوون لە ڕێزگرتن لە خواستی دەنگدەران.


هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە دوو پارتە سەرەکییەکەی کوردستان(یەکێتی و پارت) کردوە، بە مەبەستی پاراستنی شایستە نیشتمانییەکان و پەیڕەوی دەستور پرسی سەرۆکایەتی کۆمار بەزوویی چارەسەر بکەن.


هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، کە هاوپەیمانییەتییەکە جەختی لە پابەندی عێراق کردوەتەوە بە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەتی بڕیارنامەی 833 و پەرۆشی بۆ دروستکردنی پەیوەندیی پتەو لەگەڵ وڵاتانی جیهان و بەتایبەت دەوڵەتانی دراوسێ.


سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا، چوارچێوەی هەماهەنگی خوازیاری گەیشتنە بەڕێککەوتن لەریگەی دانوستانەوە و لە کەشی ئەرێنی دانوستانەکانی ژنێڤ بوو، جەختی لەوە کردەوە کە شەڕ تەنها کێشەی گەورەتر بەرهەم دەهێنێت...

124 جار خوێندراوەتەوە