ترەمپ گڵۆپی سەوزی هێرشکردنە سەر حزبوڵڵای بۆ ناتانیاهۆ هەڵکرد

KNN : Kurdish News Network
12:28 - 06/01/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ ناتانیاهۆ هەڵکرد کە هێرشبکاتە سەر حزبوڵڵای لوبنانی و چاوەڕوان دەکرێت هێرشەکانی ئیسرائیل بەهێزتربن.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

ڕۆژنامەی هارتسی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوە سەربازیی و ئاگادارەکانی ئیسرائیلەوە ئاشکرایکردن کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا گڵۆپی سەوزی بۆ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڵکردوە کە هێرش بکاتە سەر حزبوڵڵای لوبنانی.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە ڕێگەپێدانەکەی ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر حزبوڵڵا مۆڵەتدارە و ئیسرائیل دەستکراوەتر دەکات لە هێرشەکانی بۆسەر گروپە لوبنانییەکە.

 

ئەوەش دوای ئەوەدێت کە فشارەکانی سەر حزبوڵڵا بۆ چەکدادان توندکراونەتەوە و گروپەش ڕەتی دەکاتەوە کە ملکەچی داواکارییەکانی ئیسرائیل ببێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەم مۆڵەتەی ترەمپ بە ناتانیاهۆ گۆڕانکاریی لە ململانێکان دروستبکات...

287 جار خوێندراوەتەوە