ئەمڕۆ دواڕۆژی ساڵی 2025ە و دابەشکردنی موچەی مانگی 10 بەردەوامە و
چارەنوسی دوو موچەش نادیارە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ 30ی کانونی یەکەم-12 دواڕۆژی ساڵی 2025 و دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی
یەکەم-10 واتا دوو مانگ بەر لە ئێستا بەردەوامە.
بەپێی خشتەی
بڵاوکراوەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، موچەی دیوان و
لیواکانی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای ئاساییش
دابەشدەکرێت، بەوەش کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە موچەی دوو کۆتا مانگی ئەمساڵ تا ئێستا چارەنووسیان
نادیارە و پێشبینیش دەکرێت هاوشێوەی ساڵانی دیکە هاووڵاتییان چەند موچەیەکیان پاشەکەوتبکرێت...
154 جار خوێندراوەتەوە