سوپای روسیا دوو شارۆچكه‌ی تری ئۆكرانیای داگیر كرد

KNN : Kurdish News Network
05:04 - 30/12/2025
جیهان
+
-

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا  رایگه‌یاند، هێزەکانیان هه‌ردوشارۆچکەی لوکیانۆڤسکۆی سەر بە ناوچەی زاپۆریژیاو شارۆچکەی بۆگوسلاڤکایان لە ناوچەی خارکیڤ داگیركردوه‌.

هەواڵ:KNNC

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌رگری روسیا هێزەکانیان بە درێژایی هەموو هێڵەکانی بەرکەوتن لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەدا پێشڕەوییان کردووە.


بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئۆکرانیا نزیکەی هەزار و 330 سه‌ربازی كوژران كه‌ به‌مجۆره‌ بووه‌.

- 200 سەرباز لە ناوچەی بەرپرسیارێتی هێزەکانی باکووری ڕووسیا لە ناوچه‌كانی سومی و خارکیڤ.

-زیاتر لە 190 سەرباز لە ناوچەی بەرپرسیارێتی هێزەکانی ڕۆژئاوا لە خارکیڤ و دۆنێتسک.

- 220سەرباز لە ناوچەی بەرپرسیارێتی هێزەکانی باشوور لە دۆنێتسک.

زیاتر لە 470 سەرباز لە ناوچەی بەرپرسیارێتی هێزە ناوەندییەکان لە دۆنێتسک و دنیپرۆپترۆڤسک.

زیاتر لە 210 سەرباز لە ناوچەی بەرپرسیارێتی هێزەکانی ڕۆژهەڵات لە دنیپرۆپترۆڤسک و زاپۆریژیا.

- 40 سەرباز لە ناوچەی بەرپرسیارێتی هێزەکانی دنیپەر لە زاپۆریژیا و خێرسۆن.

284 جار خوێندراوەتەوە