بنیامین ناتانیاهۆ دەڵێت پێکهاتە و کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دەپارێزن و ناشیانەوێت تیرۆرست لەسەر سنورەکانیان بێت.
هەواڵ:KNNC
بنیامین ناتانیاهۆ سەرکۆوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی سەردانیکردنی
ئەمەریکا و دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: ئیسرائیل دەیەوێت ئاساییشی
کەمینە و پیکهاتەک جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت، لەنێویاندا دورزییەکانی
سوریا و کریستییانەکان و ئەوانی دیکەش.
بنیامین ناتانیاهۆ وتیشی، بەرژەوندی ئیسرائیل لەوەدایە سوریا ئارام بێت و
ئیسرائیل دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی کە هیچ مەترسییەک لەسەر سنورەکانی نییە و نایەوێت
هیچ تیرۆرستێک لە وڵاتەکە بوونی هەبێت، چونکە سوریا هاوسنوری ئیسرائیلە و هەر
کاریگەریی و هەڕەشەیەک ڕاستەوخۆ بۆ ئیسرائیلە و تەلئەبیبیش نایەوێت هێرش بکرێتە
سەری.
38 جار خوێندراوەتەوە