پێکدادانی قورس
لەنێوان کۆمەڵێک چەکدار و پۆلیسی تورکیادا ڕوویدا و وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەش
دەڵێت نزیکەی 10 کەس کوژراون کە 3 کەسیان پۆلیس بوون.
هەواڵ:KNNC
دوو ڕۆژە پێکدادان
و ڕووبەڕووبوونەوەی قورس لەنێوان گروپێکی چەکداران و پۆلیسی تورکیادا لە شاری
یالۆڤای تورکیا دروستبووە و ئەمڕۆش عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە لەوبارەیەوە زانیاریی دا و وتی چەکدارەکان داعشن و لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەکانیش 9 کەس کوژراون.
وتیشی، کە لەو 9 کوژراوەی لە پێکدادانەکاندا، 3 پۆلیس
کوژراون و 6 چەکداری داعشیش کوژراون.
عەلی یەرلیکایا لەبارەی ژمارەی بریندارەکانەوە ئاماژەی بەوەدا، لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا چوار پۆلیسی تورکیا برینداربوون.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی ڕابردووەوە 137 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون و هەبوونی پەیوەندیی بە گروپەکەوە دەستگیرکردوە و 70 کەسیش خراونەتە ژێر چاودێرییەوە...
256 جار خوێندراوەتەوە