له‌عێراق باندێكی بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌رده‌ستگیركرا

KNN : Kurdish News Network
04:14 - 16/12/2025
عێراق
+
-

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی باندێكی نێوده‌وڵه‌تیی بازرگانیكردنی به‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یاند

 

هەواڵ:KNNC


ده‌زگای ئاسایشی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی 17 تۆمەتباری ڕاگەیاند، ئەمە جگە لە دۆزینەوەی تاقیگەی بەرهەمهێنانی کریستاڵ میت لە پارێزگای بەسرە .

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ده‌زگاكه‌، ئۆپەراسیۆنەکە "لەسەر بنەمای هەواڵگری ورد و چاودێری مەیدانی چڕ لە چەند پارێزگایەکی عێراق" بووە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٧ تۆمەتبار دەستگیرکران کە ١٤ کەسیان بیانین و بەشێک بوون لە تۆڕێکی تاوانکاری ڕێکخراو کە بەشداربوون لە بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی کریستاڵ میت.

 

ڕوونیشكراوه‌ته‌وه‌ کە ئۆپەراسیۆنەکە بووەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی 20 کیلۆگرام کریستاڵ میت، کە هەندێکیان لەکاتی بەرهەمهێنانیدا لە تاقیگەیەکی نهێنیدا دەستی بەسەردا گیراوە، جگە لە هەشت لیتر مادەی کیمیایی خاو کە لە بەرهەمهێنانی دەرماندا بەکاردەهێنرێت.

158 جار خوێندراوەتەوە