بانگەوازی دروستکردنی پۆند بۆ هاووڵاتییان دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
08:59 - 16/12/2025
کوردستان
+
-

داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت هاوکارربن لە دروستکردنی پۆند و بەشداربن لە پڕۆسەی گلدانەوەی ئاو بە ئامانجی هەستکردن بە سەختی پڕۆژەکانی حکومەت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

کاروان سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی ڕۆژەڤی کەی ئێن ئێندا، داوای بەشداربوونی هاووڵاتییان و گوندشینانی کرد لە پڕۆژەی بۆندی هەروەزییدا بۆ گلدانەوەی ئاو.

 

کاربەدەستەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند: ئەوان هاوکاریی هەر جوتیار و گوندشینیک دەکەن کە شوێنی شیاوی وەک دۆڵ و گۆمی گەورە لە گوندەکەیاندایە و توانای گلدانەوەی باراناوی هەیە بەڵام بەهۆی نەبوونی بەربەست بەفیڕۆ دەڕوات، ئەوا ئەوان هەماهەنگیان دەبن و با بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوذێری وەزارت ئاگادار بکەنەوە تا وەزارەت سود لەو باراناوە ببینێت و بۆ وەزری گەرما و پێویستی بەکاربێتەوە.

 

کاروان سەباح هەورامی وتیشی، ئامانجی سەرەکییان لە پڕۆژەی پۆندی هەرەوەزیی و بەشداریی سیمبولی هاووڵاتیی بۆ ئەوەیە کە هاووڵاتییان بەشداربن و ببنە بەشێک لە پڕۆژەکان، تا هەست بەوە بکەن حکومەت لە کاتی دورستکردنی بەنداو و پۆند و پڕۆژەکانی ئاودێرییدا لەژێر چ گوشارێکدایە و ببینن تا پڕۆژەیەکی ئاودێریی بەکۆتادەگات چ سەختییەک ڕووبەڕووی لایەنی جێبەجێکار دەبێتەوە...

279 جار خوێندراوەتەوە