هەسەدە دەڵێت هێزەکانی
حکومەتی سوریا چەکی قورسیان بۆ هێرشکردنە سەریان بەکارهێناوە و بەرپرسیارییەتی هەر
کاردانەیەوەکیش دەخاتە ئەستۆی دیمەشق.
هەواڵ:KNNC
هێزەکانی سوریای
دیموکرات-هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی ئەمشەوی هێزە سەربازیی و
چەکدارییەکانی حکومەتی سوریا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و بە دیاریکراوی نزیکی
بەنداوی تشرین بڵاوکردەوە و بەرپرسیارییەتی هەر وەڵامدانەوەیەکی توندی خستە ئەستۆی
دیمەشق.
لە ڕاگەیەندراوەکەی
هەسەدەدا هاتوە، کە چەکدارانی حکومەت بە هەموو توانایانەوە تۆپباران و بۆردومانی
ناوچەکەیان کردوە و چەکی قورسیان لە دژی هێزەکانی هەسەدە بەکارهێناوە.
هەسەدە هێرشەکانی بە
زیادبوونی هەڕەشە و مەترسیی ناوبردوە و بەرپرسیارییەتی تەواویشی خستوەتە ئەستۆی
حکومەتی سوریا و ئاماژەی بەوەکردوە، دیمەشق بەرپرسیارە لە هەر وەڵامدانەوەیەکی
توندی شەڕڤانان لەبەرامبەر ئەو هێرش و دەستدرێژیانەی دەکرێنە سەر ئاساییشی ڕۆژئاوا
و خەڵکانی سڤیل و ژێرخانی ناوچەکە...
576 جار خوێندراوەتەوە