ئەنجومەنی وەزیرانی
عێراق چاوخشاندنەوە بە دەرماڵە و خەرجی سەرۆکایەتییەکاندا دەکات و 90%ی خەرجی چونەدەرەوەی وڵاتی کارمەندەکانی دەبڕێت.
هەواڵ:KNNC
له‌كۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌نجومه‌نی وزرایی وەزارەتی ئابوریی به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سودانی بڕیاردرا بۆ
پێداچوونەوە بە خەرجی و دەرماڵەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بە مەبەستی گەڕاندنەوەی
داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت.
سودانی داوای
لە لیژنەی وزارییەکە کرد، کە پێداچوونەوە بە خەرجییەکانی هەرسێ سەرۆکایەتیی کۆمار
و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت، لەگەڵیشیدا کار بۆ یەکسانکردنی
موچە و دەرماڵەی سەرجەم کارمەندەکانی سەرۆکایەتییەکە بکرێت.
یەکێکی دیکە لەو بڕیارانەی سودانی لە کۆبوونەوەکەدا دای، کەمکردنەوەی خەرجی
گەشتکردن و چونەدەرەوەی وڵاتی کارمەندەکانی حکومەت بوو، بە ڕێژەی 90%, بێجگە لە
هەندێک گەشتی ناچاریی و پێویست نەبێت، ئەویش لەدوای پەسەندکردنی وەزیر.
هاوکات
سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی له وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕاسپارد به نوێكردنه‌وه و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی تایبه‌ت به‌یه‌كخستنی پله‌به‌ندی بۆ
موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران...
364 جار خوێندراوەتەوە