وەزارەتی
سامانەسروشتییەکان بری نەوتی دابەشکراوی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: تا ئێستا
زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتی سپیان بەسەر خێزانەکانی ناوچە جیاوازەکاندا
دابەشکردوە.
هەواڵ:KNNC
دابەشکردنی
نەوتی سپی ماڵان بەردەوامە و وەزارەتی سامانەسروشتییەکانیش لە بڵآوکراوەیەکیدا بڕی
ئەو نەوتەی بڵاوکردەوە کە تا ئێستا بەسەر خێزانەکاندا دابەشکراون.
وەزارەتەکە
ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر زیاتر لە 600
هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەش کردوە.
بەپێی ئەو
زانیارییانەی وەزارەتی سامانەسروشتییەکان خستویەتییەڕوو، نزیکەی 32 ملیۆن لیتر لە
هەولێر، زیاتر لە 16 ملیۆن لیتر لە سۆران، زیاتر لە 49 ملیۆن لیتر لە سلێمانی،
زیاتر لە 5 ملیۆن لیت لە هەڵەبجە، نزیکەی 16 ملیۆن لیتر لە دهۆک و زیاتر لە 2
ملیۆن لیتر لە زاخۆ دابەشکراوە.
لەبارەی ئەو
خێزانانەشی تا ئێستا نەوتیان وەرنەگرتوە، وەزارەت ئاشکرایکردوە، کە تا ئێستا 488
هەزار و 252 خێزان لە تەواوی کوردستان ماون کە نەوت وەربگرن.
دابەشکردنی
نەوت لە هەریمی کوردستان بەهەبوونی کارتی زیرەکیی نەوتە و بۆ هەر 200 لیتریک دەبێت
103 هەزار لەلایەن هاووڵاتییانەوە بدرێتە حکومەت...
128 جار خوێندراوەتەوە