پەرلەمانتارێکی دەمپارتی دەڵێت سەیرە سوریا داوای چەکدانان لە هەسەدە ناکات
و تورکیا دەیکات، کورد و سوریا دەیانەوێت ڕێکبکەون و تورکیا ناهێڵێت.
هەواڵ:KNNC
سه‌زای تەمەللی په‌رله‌مانتارى پارتى یەکسانى و
دیموکراسیى گەلان-ده‌م پارتى پەیامێکی توندی ئاڕاستەی دەوڵەتی تورکیا و
دەسەڵاتەکەی کرد و له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مانەوە به‌ده‌نگێكى به‌رز وتى، "کاتێک
سەیری هێزەکانی سوریای دیموکرات-هه‌سه‌ده دەکەین، پێویستە لەم کاتەدا وەک
هاوپەیمانێکی سەردەمەکە لێیان بڕوانین، نه‌ک وەک دوژمن و ناپاک."
پەرلەمانتارەکەی دەمپارتی وتیشی، دەسەڵاتی
سوریا نایەوێت هەسەدە چەک دابنێت و داوایەکی لەو شێوەیەی لێ‌ناکات، کەواتە بۆچی
ئێوه وه‌كو حكومه‌تى توركیا هه‌م دژایه‌تى ده‌كه‌ن و هه‌میش تەواوی هەوڵەکانتان
خستوەتەگەڕێ تەنها بۆ ئەوەی هەسەدە چەک دابنێت، ئەوە شتێکی سەیر و ناپێویستە.
سەزای تەمەللی ڕەخنەی لە دەوڵەتی تورکیا گرت و
وتی بە ڕوون و ڕاستەوخۆیی دژایەتی کورد و هەسەدە دەکەن تەنانەت لە سنورەکانی
دەرەوەی وڵاتەکەش، لەبارەیەوە ڕووی دەمی کردە سەرانی دەوڵەتی تورکیا و وتی، "
ئێوە دژایەتیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و هەسەدەتان بە هەموو شێوەیەک ڕاگەیەنداوە،
ئەوەتا "دانوستان لەنێوان کورد و دیمەشق بەڵام ئێوە وه‌كو حكومه‌تى توركیا
دژایەتیی هەموو هەوڵەکانی ڕێککەوتن دەکەن و بەربەست بۆ ئاشتیی کورد دروستدەکەن سەرباری
ستایشی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان بۆ ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان مەزڵوم عه‌بدى و ئەحمەد
شه‌رع...
274 جار خوێندراوەتەوە