بارانبارین بەردەوام
دەبێت و هۆشداریی لەبارەی کەشوهەواوە دەدرێت.
هەواڵ:KNNC
شەپۆلی بارانبارین بەردەوامە
و بەپێی نوێترین پێشبینییە بڵاوکراوەکانی کەشناسیی عێراقیش، ئەم شەپۆلەی ئێستا لە
ناوچەکەیە تا سبەینێ کاریگەریی لەسەر ناوچەکە دەمێنێت بە بڕ و ڕێژەی جیاواز.
لەوبارەیەوە کەشناس شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: شەپۆلی ئەمجارەی بارانبارین تاوەکو ڕۆژی یە کشەممە بەردەوامە و کەشەکەش بەشێوەیەکی گشتیی زستانە دەبێت،
ئاماژەی بەوەشکرد، لەناوچە شاخاوییە سنوریی و بەرزەکان بەفر دەبارێت بۆ
زۆربەی هەرە زۆری ناوچەکان
ڕێژەیەکی باش باران ماوە و هەندێک ناوچەی زۆر کەمیش مامناوەند، هەموو
ناوچەکان دەگرێتەوە بڕێکی باش و پێویستیتری لە باران و بەفر پێوەماوە.
بەپێی پێشبینییەکان لە ڕۆژی دوشەممەوە جاریکی دیکە شەپۆلێکی گۆڕانکاریی
کەشوهەوا ڕوو لە ناوچەکە دەکات و بە جێگیربوونی ئەگەری بارانباریین هەیە.
هاوکات کەشناسیی هۆشداریی داوە لەبارەی کەشوهەوای دووشەممە کە تەم دروست
دەبێت و ئاستی بینین کەمدەبێتەوە، داواکراوە هاووڵاتییان بە ئاگاییەوە لێخوڕیی
بکەن...
3334 جار خوێندراوەتەوە