زیانەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لەوە زیاترە کە پێشبینی دەکرا

KNN : Kurdish News Network
10:23 - 13/12/2025
کوردستان
+
-

زیانەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لەوە زیاترە کە پێشبینی دەکرا و لەگەڵ زیانە ماڵیی گیانییەکان تا ئێستا قەرەبووەکەی حکومەتی عێراق دیارنییە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێ راپۆرتی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەكان (jCC) زیانەكان گەورەن و بەشی زۆری چەمچەماڵ و سنوورەكەی زیانیان بەركەوتووە، هەزار و607  خانوو زیانیان بەركەوتووە، 500 ئۆتۆمبێل خراپ بوون، 116 دوكان و ماركێت زیانیان بەركەوتووە، هەروەرها 456 پڕۆژەش زیانیان بەركەوتووە.

 

بەشێك لە فەرمانگەكانی حكوومەت زیانی زۆریان بەركەوتووە، لە چەمچەماڵ كۆی  25 باخچە پێنجیان بەتەواوی تێكچووە، چەندان بەڕێوەبەرایەتی زیانی زۆریان بەركەوتووە.

 

شارەزایان زیانەكانی سنوورەكە بە گەورە وێنا دەكەن و پێیان وایە، لە توانای حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا نییە، بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراق بە رژدی بێتە سەرخەت و هاوكاریی بكات، ئەگەرچی سوودانی لە رۆژی یەكەمی لافاوەكە بڕیاری هاوكاری دا، بەڵام تا ئێستە هیچ دیار نییە...

156 جار خوێندراوەتەوە