ئەحمەد شەرع دەڵێت ناوهێنانی
وەک تیرۆرست سیاسییە و هەمووان دەزانن کێ تیرۆرستە، سوریا دەوڵەتی یاسایە و مافی
هەموو پێکهاتەکان دەپارێزرێت.
هەواڵ:KNNC
ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری
قۆناغی ڕاگوزرەی سوریا لە دەوحەی قەتەرەوە ڕایگەیاند: ڕاستە ئەو زیاتر لە 20 ساڵ شەڕکەر بووە، بەڵام بۆ تەنها جارێکیش زیانی بە خيڵکی سڤیل نەگەیاندوە، ناوهێنانیشی وەک تیرۆرست سیاسییە و هەمووان
باش دەزانن و بۆیان ڕوونە کە کێ تیرۆرستە.
وتیشی سوریا دەوڵەتی
یاسایە و مافی تەواوی پێکهاتەکان تیایدا پارێزراوە، پاش چوار ساڵی دیکەش هەڵبژاردن
ئەنجام دەدرێت، لە دەستوری وڵاتەکەدا هەمووان یەکسان دەبن، ژنانیش لە دامەزراوەکانی
حکومەتی و پەرلەمان بوونیان هەیە و دەبێت، باسی کوردی کرد و کورد چاوی ئەوە.
سەرۆکی کاتیی سوریا
وتیشی، ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر سنورەکانی سوریا و دیمەشقیش هیچ وەڵامێکی
نەبووە، دەشبێت ئیسرائیل ئەوە بزانێت کە ئارامیی و سەقامگیریی سوریا دەبێتە
ئارامیی بۆ ئیسرائیل...
350 جار خوێندراوەتەوە