وەزیری دەرەوەی
ئەمەریکا دەڵێت ڤەنزوێلا هۆکاریی ناسەقامگیریی ناوچەکەیە و پێگە بۆ ئێران و
حزبوڵڵای لوبنانی دابین دەکات.
هەواڵ:KNNC
مارک ڕۆبیۆ وەزیری
دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکی نوێیدا لەبارەی دۆخی وڵاتەکەی لەگەڵ ڤەنزوێلا ڕایگەیاند:
ڤەنزوێلا بووەتە هۆکاری پشێویی و نائارامیی ناوچەکە.
وەزیری دەرەوەی
ئەمەریکا وتی، مەترسییەکانی ڤەنزوێلا کەمنین و ئەوان پێگە و جێگە بۆ ئێران و حزبوڵڵای
لوبنانی و هاوشێوەکانیان دابین دەکەن ئەوەش هەڕەشيیەکیی ڕاستیینەیە لەسەر ناوچەکە.
ڕۆبیۆ وتیشی، نیکۆلاس
مادۆرۆ ڕێگە بە گواستنەوەی ئەو کۆکایین و هۆشبەرانە دەدات کە لە کۆڵۆمبیا و ڵاتانی
دیکەوە بەرهەمدێن لە ڤەنزوێلاوە بگوازرێنەوە بۆ ئەمەریکا، بڕیاری بەرەنگاربوونەوەی
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاش بۆ ماددەی هۆشبەر، مادۆرۆی نیگەرانکردوە ئەوەش
بەڵگەی کاری قاچاخی ڤەنزوێلایە بە ماددەی هۆشبەرەوە...
86 جار خوێندراوەتەوە