وتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت نرخی بەنزین هەرزانە و لەپێناو خەڵک بەنزین
گراندەکەن.
هەواڵ:KNNC
فاتمە مهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند: نرخی ئێتای بەنزین لە
وڵاتەکەدا هەرزانە و گرانکردن و زیادکردنی نرخەکەی بۆ چاکسازییکردنە.
وتەبێژەکەی حکومەتی ئێران وتی، هەموو داهاتەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین شەفافانە دەخرێنە
ئەژمارێکی دیاریکراوەوە کە تێکەڵی داهاتی دیکە نەبێت، وە تەواوی داهاتەکەش بۆ خەڵک
و بژێویەکەیان خەرجدەکرێتەوە.
مهاجرانی ڕایگەیاند:
ئەو پارەیەی لەسەر بەنزین زیادی دەکەن، بڕە پارەیەکی زۆر نییە، حکومەتیش چاوی لەوەیە
پارە لە گیرفانی خەڵکەوە پەیدا بکات، ئامانجی سەرەکیش چاکسازییکردن و جێبەجێکردنی
ئەو ئەرکەکانییەتی.
بە وتەی فەتمە
مهاجرانی نرخی ئێستای بەنزین سوودە ئابوورییەکانی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی غازی بە تەواوی
لە وڵاتەکەدا نەهێشتووە...
637 جار خوێندراوەتەوە